مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ى توند له هاوپەیمانی باكووری ئەتلەنتیك (ناتۆ) ده‌كات به هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ گه‌ر ڕۆژئاوا ڕێگه به ئۆكرانیا بدات به مووشه‌كى دوورمه‌ودا هێرش بكاته سه‌ر ڕووسیا.
فاسیلی نیبنزیا، نێرده‌ى تایبه‌تى ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتی: "ناتۆ ده‌بێته لایه‌نێكی ڕاسته‌وخۆى كرده‌وه جه‌نگییه‌كان دژ به هێزی ئه‌تۆم، بۆیه پێموایه ناكرێت ئه‌وه له یاد بكه‌ن و پێویسته بیر له سه‌رئه‌نجامه‌كانى بكه‌نه‌وه".
نێرده‌ى ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی ڕاگه‌یاند: "گه‌ر ڕۆژئاوا ڕێگه به ئۆكرانیا بدات به مووشه‌كى دوور مه‌ودا له ڕووسیا بدات، ئه‌وكات وڵاتانى ناتۆ ده‌چنه جه‌نگێكی ڕاسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ ڕووسیا".
لاى خۆیه‌وه، ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دۆما (ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له په‌رله‌مانى ڕووسیا)، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ى ئه‌یلوولى 2024) گوتی: "هاوپەیمانی باكووری ئەتلەنتیك (ناتۆ) لایه‌نێكه له كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانى ئۆكرانیا و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كى له بڕیاره سه‌ربازییه‌كاندا به‌شداره".
ڤۆلۆدین له كه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تیلیگرام) نووسی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، گفتوگۆى ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند گورزێك به مووشه‌كى دوور مه‌ودا له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه له ڕووسیا بدرێت".
وەڵام بدەوه