حكوومەتی سوید بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا، بڕی 34 هەزار دۆلاری ئەمریكی بەو پەنابەرانەی وڵاتەكەی دەدات كە دەستبەرداری مافی نیشتەجێبوون و ڕەگەزنامەی وڵاتەكە بن و بگەڕێنەوە ئەو وڵاتەی لێی هاتوون.
ڕۆژی پێنجشەممە 12/9/2024، یۆهان فۆرسێل، وەزیری نوێی كۆچبەرانی سوید ڕایگەیاند، بڕیار وایە لە مانگی 1ی 2026ەوە، حكوومەتی سوید 350 هەزار كرۆنی سویدی كە بەرامبەرە بە 34 هەزار دۆلاری ئەمریكی، بە هەر پەنابەرێك دەدات كە مافی نیشتەجێبوون، یان ڕەگەزنامەی وڵاتەكەیان هەیە و بڕیار بدەن وڵاتەكە بەجێ بهێڵن و دەستبەرداری مانەوەی یاسایی خۆیان بن و بگەڕێنەوە ئەو وڵاتەی لێی هاتوون.
ئێستا قەرەبووی پەناپەرانی فەرمی لە سوید كە دەستبەرداری مافی نیشتەجێبوون، یان ڕەگەزنامەكەی بێت، بۆ كەسێكی پێگەیشتوو 10 هەزار كرۆنە كە بەرامبەرە بە 970 دۆلاری ئەمریكی، بۆ كەسێكی خوار تەمەن 18 ساڵییش، 5 هەزار كرۆنە.
سوید یەكێكە لەو وڵاتانەی چەندین ساڵە پەنابەرێكی زۆر لە سەرتاسەری جیهانەوە ڕووی تێكردووە و خەڵكانێكی زۆریش مافی نیشتەجێبوون و ڕەگەزنامەی وڵاتەكەیان بەدەست هێناوە، لەنێویشیاندا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەن.


وەڵام بدەوه