ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، پەسنی هەرێمی کوردستانی دا بەوەی هەنگاوی گرنگی ناوە لە ڕووی دەرکردنی چەندین یاسا بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەت و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی خێزانی.
ڕاپۆرتەكەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی باسی دۆخی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان دەكات و ئاماژەی بەوە كردووە كە کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی شەڕەف کەم بووەتەوە و لە هەرێمی کوردستان، شێڵتەرەکان بوونەتە پەناگە بۆ ئەو ئافرەتانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانیی دەبنەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە: "هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەنگاوی ئەرێنی لە ڕووی یاساییەوە ناوە بۆ پارێزگاریکردن لە ئافرەتان و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی."
باس لەوەش دەكات كە چەندین پەناگەی کاتی و هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان كراونەتەوە كە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەپارێزرێن و بودجەیان بۆ دابین دەكرێ.
وەڵام بدەوه