ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی 7ی 2024، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی ڕووسیا، كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌رنشینانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، له كه‌رتی كالوگا هێلیكۆپته‌رێكی جۆری می 28 كه‌وته خواره‌وه و ئه‌و تیمه‌ی كه له‌نێو هێلیكۆپته‌ره‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كه‌وته خواره‌وه و لیژنه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسمانیی ڕووسیا گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
وەڵام بدەوه