Kurdistan Press - سەرۆکی ھەرێم بانگێشتی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکرێت سەرۆکی ھەرێم بانگێشتی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ھەرێم بانگێشتی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی بانگێشتی باكۆ دەكرێت بۆ بەشداری لە لووتكەی كەشوهەوای جیهان.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە نەسیر ماممادۆڤ باڵوێزی ئازەبایجان لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا باڵوێز ئازەربایجان بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی بۆ نێچیرڤان بارزانی گەیاند، بۆ بەشداریكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كارەكانی لووتكەی سەركردەكانی جیهان لە كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بۆ ئاوهەوا (COP29)  كە ڕۆژانی 11 بۆ 22ی مانگی 11 (نۆڤێمبەر)ی ئەمساڵ لە باكوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

لە دیدارەكەدا برەودان بە پێوەندییەكانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كران.

نوێنەرەكەی ئازەربایجان خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودانی پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی لەوە كردەوە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باكۆ و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئازەربایجان ئیلهام ئەلییەڤ، لاپەڕەیەكی نوێی لە پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەكاتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه