دوای هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، ڕووسیا پەیامێک بۆ ئەمریکا دەنێرێت و داوا لێ دەکات بە "سیاسەتەکانی هاندانی ڕق و کینەدا" بچێتەوە.
لە کاردانەوەی ڕووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕووسیا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە ئۆکراینا گرت.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کەسانێک لە ئەمریکا دەنگیان بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراینا داوە، تاوەکو بەهۆیەوە هێرش بکرێتە سەر سەرۆکی ڕووسیا.
زاخارۆڤا دەپرسێت: ئایا باشتر نییە ئەو پارەیە لە پارەدارکردنی پۆلیسی ئەمریکا و دامەزراوەکانی دیکەی جێبەجێکردنی یاسا و ئارامیدا بەکار ببرێت؟
بەرپرس و سەرۆکانی ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان ڕووداوەکەیان سەرکۆنە کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ برینداربوونی ترەمپ نیشان دا.
وەڵام بدەوه