فەلەكناسێكی بەناوبانگی عەرەب، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد كە دەكەوێتە یەكشەمی 16ـی حوزەیرانی مانگی داهاتوو.
ئەمڕۆ شەممە 4/5/2024، دكتۆر تەها ڕەبەح سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕای گەیاند، سەرەتای مانگی زولقەعدە بۆ ساڵی كۆچی 1445، لە ڕووی فەلەكییەوە هاوكات دەبێت لەگەڵ پێنجشەمی داهاتوو كە ئەو مانگە دەبێتە 29 ڕۆژ.
باسی لەوەش كردووە، مانگی نوێ دوای ئەو كاتە بۆ ماوەی 31 خولەك دوای رۆژئاوابوون لە مەككە دەمێنێتەوە، هەروەها لە قاهیرە بۆ ماوەی 38 خولەك، لە شارەكانی تری وڵاتانی عەرەبی، مانگی نوێ بۆ ماوەی نێوان ٣٢-٤٠ خولەك دەبینرێت.
بە گوتەی ئەو فەلەكناسە، سەرەتای مانگی زولحیجە ساڵی 1445ی كۆچی لە ڕووی فەلەكییەوە بەو پێیە دیارە و دەتوانرێت جەژنی قوربان دیاری بكرێ.
روونی كردووەتەوە، بۆیە پێویستە مسوڵمانان بزانن وەستانی عەرەفات بۆ ساڵی 1445ی كۆچی، لە ڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی شەموو 15ـی حوزەیران دەبێت، جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەكییەوە، ڕۆژی یەكشەم 16ی حوزەیران دەبێت.
وەڵام بدەوه