Kurdistan Press - کێ دەرگا داخراوەکان بەڕووی ھەرێمی کوردستان دا کردەوە؟ کێ دەرگا داخراوەکان بەڕووی ھەرێمی کوردستان دا کردەوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ دەرگا داخراوەکان بەڕووی ھەرێمی کوردستان دا کردەوە؟

كارۆخ خۆشناو، شارەزا لە سیاسەتی ئەمریكا، رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە پرسی دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەروەها گرفتی مووچە، كە ساڵانێكە لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە، لە ئەمریكا و لەنێو گفتوگۆی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەرهەمی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ واشنتۆن لە مانگی نیسانی رابردوودا.

گوتیشی: ”ئەو باكگراوندەی كە پێویست بووە ئیدارەی بایدن و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بیزانێت ئەوە بوو، لە سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی نیسان و سەرەتای مانگی ئادار لە هەموو دۆسییەكاندا نەوت و تەواوی كێشەكانی دیكە لە مووچە و هەرچی هەبووە، ئەو زانیارییانە بە بەڵگە و دۆكیۆمێنت خرانە بەردەم ئەمریكا، لەسەر بنەمای ئەوەش، دۆسییەكان ئێستا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق باس كراون، بەتایبەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و چارەسەركردنی گرفتی یەكجارەكیی مووچە، لەبەرئەوە هەموو ئەوانە بەرهەمی ئەو سەردانەن كە ئێستا خەڵكی كوردستان لە دۆخێكی باشتردان.“

ئەو شارەزایە لە سیاسەتی ئەمریكا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەر ئەوكات وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئیدارەی جۆبایدنی بۆ داوا و مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان دووپات كردەوە و رایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ هەرێمێكی بەهێزدان، ئەوەی لەبەردەم سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا گوت: ”جێگای خۆشحاڵییە ئەو سەردانەی سەرۆكوەزیران ئێستا رەنگدانەوەی باشی لەسەر سەردانەكەی سوودانیدا هەبووە، بۆ كۆتاییهێنان بە هەموو ئەو گرفتانەی، كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه