Kurdistan Press - قسەی کۆتایی کرا لەبارەی مووچە و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم قسەی کۆتایی کرا لەبارەی مووچە و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قسەی کۆتایی کرا لەبارەی مووچە و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم

گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت، "بە دڵنیاییەوە" بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی ناوەندییە.

باسم عەوادی لە ئەمریکاوە راگەیاند: "لەوەش زیاتر، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیش لەنێوان حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە کاری لەپێشینەیە. سەقامگیریی هەرێمی کوردستان سەقامگیریی عێراق و بەغدایە و بەپێچەوانەشەوە."

زیاتر وتی، گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان "رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت" لەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق و "دڵنیابوونی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی مووچەکانیان بە بەردەوامی، بە هەمان شێوە سەقامگیری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و حکومەتی عێراقیش بەدوای ئەو سەقامگیرییەدا دەگەڕێت."

15ـی ئەم مانگە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد و کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، باسی پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت، پێدانی مووچە و هەڵبژاردن کرا. 

باسم عەوادی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری پێزانینیان هەبوو بۆ ئەو سەقامگیرییەی سوودانی لە ساڵێک و نیوی رابردوودا هەوڵی بۆ داوە کە ئەو ماوەیە بووە عێراق زۆرترین سەقامگیری بەدیکردووە. 

دۆخی جیۆسیاسیی ناوچەکە، لێکەوتەکانی شەڕ لەدوای 7ی ئۆکتۆبەر و رەوشی نێوخۆیی عێراق بەشێکی دیکەی تەوەری گفتوگۆکانی بایدن و سوودانی بوون.

لەسەر بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی پاریس، لە مانگی ئاداری ساڵی 2023وە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە. 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "هەناردەکردنی نەوت پرسێکی زۆر گرنگە لە بودجەی 2023 و هەناردەی 400 بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان دەبوو بێتە نێو بودجە. بۆیە چارەسەری کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پرسێکی سەرەکییە و پەیوەستە بە سامان و بودجەی عێراق. حکومەتی عێراقیش هەوڵدەدات لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ هەرێم چارەسەری بکات لە رێگەی شاندەکانەوە کە دێن و دەچن و بەشێکیان رادەگەیێندرێن و بەشێکیشیان راناگەیێندرێن و لەگەڵ راوێژکاران کۆدەبنەوە." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه