KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت

دوای ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكبخات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای ئیسرائیله‌ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌كرێت. گیلعارد ئێردان باڵوێزی ئیسرائیل له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای پێداگریی له‌وه‌ی كه‌ ئێران ئاسایشی دنیای خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كرد.

شه‌وی رابردوو هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام درا. هێرشه‌كه‌ به‌ درۆن ده‌ستی پێ كرد و له‌ چه‌ندان شاری ئێرانه‌وه‌ درۆن به‌ره‌و ئاسمانی ئیسرائیل ره‌وانه‌ كران كه‌ له‌ ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بینران و ئه‌و مووشه‌كانه‌ دوای زیاتر له‌ دوو سه‌عات گه‌یشتنه‌ ئیسرائیل.

به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، دواتر ئێران به‌ مووشه‌ك له‌ هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو و باس له‌وه‌ ده‌كرێ 331 مووشه‌ك و درۆنی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردبێت. ئیسرائیل ده‌ڵێ 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی له‌ ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌ و ته‌نیا منداڵێك به‌ سووكی بریندار بووه‌.

ئێران ئه‌و هێرشه‌ی له‌ تۆڵه‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه‌ی له‌ دیمه‌شق ئه‌نجام دا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه