Kurdistan Press - وڵاتێکی بەھێزی جیھانی ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی دەدرێت وڵاتێکی بەھێزی جیھانی ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتێکی بەھێزی جیھانی ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی دەدرێت

ئەمڕۆ هەینی، 12-04-2024، ستیفان سیژۆرنی، وەزیری دەرەوی فەڕەنسا رایگەیاند، داوا لە تەواوی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوو گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە  رۆژی 1ی نیسان لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق حەوت فەرماندەی سوپای پاسداران کوژران. بەرپرسانی ئێرانیش هۆشداری دەدەن لەوەی لەکات و شوێنی گونجاو وەڵامی توندیان دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە هێرشی توندی مووشەکی و درۆنیی ئێران، یان هێزە پرۆکسییەکانی دژی ئامانجە سەربازی و حکوومییەکانی ئیسرائیل بەم نزیکانە دەکرێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هێرشەکەی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلە کە کردییە سەر کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و تێیدا حەوت ئەندامی سوپای پاسداران، لەناویاندا محەمەدڕەزا زاهیدی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لوبنان و سووریا کوژرا و دەشبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ بلومبێرگ کردووە و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، دەڵێن، هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت و ئەگەری ئەوە هەیە ئێران بە مووشەکی زیرەک و خاڵئەنگێو شوێنە سەربازی و حکوومییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج، بەڵام بەدووریان زانیوە لە شوێنی مەدەنی بدات.

لەلایەن خۆیەوە، کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کوشکی سپی رایگەیاند، ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە، هێرشی سەر کونسوڵخانەیان لە دیمەشق نەکاتە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه