سه‌رۆكی كۆریای باكوور: ئێستا كاتی ئاماده‌كارییه بۆ جه‌نگ
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، ڕاگه‌یاند دۆخی ناجێگیری جیۆپۆله‌تێكی ده‌وروبه‌ری وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر كاتی ئاماده‌كارییه بۆ جه‌نگ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌و قسه‌یه‌ی له كاتی سه‌ردانیكردنی زانكۆیه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر دژمنان په‌لاماری كۆریای باكوور بده‌ن، ئه‌وه كۆریای باكوور به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و هه‌موو ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیه‌تی به‌كاری ده‌هێنێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كۆریای باكوور په‌ره‌پێدانی چه‌كی زیاتر كردووه و په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و سیاسیی زیاتری له‌گه‌ڵ ڕووسیا دروست كردووه و باس له‌وه ده‌كرێ كه یارمه‌تیی ڕووسیای داوه له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه پرۆژه سه‌ربازیی و ستراتیژییه‌كان.
وەڵام بدەوه