Kurdistan Press - ڕووسیا ھێرشی ئەتۆمی دەکەینە سەر ئەمریکا ڕووسیا ھێرشی ئەتۆمی دەکەینە سەر ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا ھێرشی ئەتۆمی دەکەینە سەر ئەمریکا

دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیا بۆ ساڵی 1991، هێرشی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ینه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن و واشنتن.

میدڤیدیڤ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تێلگرام نووسیوویه‌تی، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیا بۆ ساڵی 1991، له‌ یه‌ك شت نزیكمان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجمومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، داوا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌موو شته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ رووسیا، به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ "دوژمن" به‌ زۆرترین زیان لێی ده‌رده‌چێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڤدییڤكا بینییان.

پێشتریش میدیا رووسییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، سوپای رووسیا دوای چه‌ندین مانگ له‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی، شاری ئه‌ڤدییڤكای له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كرد.

پوتن له‌ میانه‌ی په‌یامێكی پیرۆزبایی كه‌ ئاراسته‌ی سوپای رووسیای كردبوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ "سه‌ركه‌وتنی گرنگ" وه‌سفكرد.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه