كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو کەیت شو کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی بریتانیا لە هەولێر بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام و لەمێژینەی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی نێو گۆرەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کران، دوایین سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێم و بڕینی هەنگاوی باش لە گفتوگۆکاندا سەبارەت بە هەمواری پڕۆژە یاسایی بودجەی ئیتیحادی و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی لەلایەن عێراقەوە و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
لای خۆیەوە کونسوڵی بریتانیا پشتیوانی حکوومەتی بریتانیای بۆ دوایین لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حكوومه‌تی فیدڕالی دووپاتکردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە درا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
وەڵام بدەوه