Kurdistan Press - دادوەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بەیاسا پشتگیری ھەرێمی کوردستان دەکات دادوەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بەیاسا پشتگیری ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادوەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بەیاسا پشتگیری ھەرێمی کوردستان دەکات

دادوەر ستیڤن شوێبڵ، لە شیكارێكی یاسایی گرنگدا، پشتگیریی تەواوی مافە دەستوورییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لەبارەی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی كەرتی نەوت و گاز. ئەم بۆچوونەی دادوەر شوێبڵ كە پشتی بەستووە بە تێگەیشتنێكی ورد لە یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری عێراق. دووپات لەسەر مافی ڕەوا و دەسەڵاتی یاسایی و دەستووریی حكوومەتی هەرێم دەكاتەوە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتی و گازییەكانی.

شوێبڵ بە وردی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 شی دەكاتەوە و دووپات لەوە دەكاتەوە، هەرێمەكان، وەك هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكانیان هەیە لەڕێی لێكدانەوەی مادەكانی 110 و 114 و 115 و 121 ی دەستوور كە بە كۆی گشتی، دەسەڵاتی نەوت و گاز نادات بە حكوومەتی فیدراڵی، بەڵكو ئەم مادانە ڕێ بە هەرێمەكان دەدەن كۆنترۆڵی چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ناوچەكانی خۆیان بكەن.

دادوەر شوێبڵ شیكارییەكی وردی بۆ بڕیارەكەی ساڵی 2022 ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كردووە كە تێیدا یاسای نەوت و گازی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ساڵی 2007ی بە نادەستووری لە قەڵەم دا. ئەو دادوەرە دژی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵیی عێراقە و پێی وایە، حكوومەتی هەرێم مافی دەستووریی خۆیەتی یاسا و ڕێسا بۆ كەرتی نەوت و گاز دابنێت.

دادوەر شوێبڵ هاوڕای بیروبۆچوونەكانی پرۆفیسۆر جەیمس كراوفۆردە لەبارەی مافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕان بەدوای نەوت و دەرهێنانی كە بێگومان ئۆتۆنۆمییەكی زیاتر دەبەخشێت بە هەرێمی كوردستان.

لە كۆتادا بۆچوونە یاساییەكانی دادوەر شوێبڵ، پشتگیریی تەواوە لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كە ڕێ خۆش دەكات بۆ حوكمڕانییەكی بەهێز و سەربەخۆ لە بەڕێوبردنی سەرچاوە نەوتی و گازەكانیدا.

ستیڤن ئێم شوێبڵ یاساناسێكی ئەمەریكی و ڕاوێژكار و دادوەرێكی نێودەوڵەتییە. پلە و پۆستی گرنگ و جۆراوجۆری هەبووە، وەك دادوەری دادگای كارگێڕیی بانكی نێودەوڵەتی (2010-2017)، ئەندامی گرووپی نیشتمانیی ئەمەریكا لە دادگای ناوبژیوانیی هەمیشەیی، سەرۆكی دادگای كارگێڕیی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی (1993-2010 )، سەرۆكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1997-2000)، جێگری سەرۆكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1994-1997) و دادوەری دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1981-2000).

پێش ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتیدا دەستبەكار بێت، شوێبڵ وەك جێگری ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا (1974-1981) كاری كردووە. هەروەها وەك یاریدەدەری ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا (1961-1967) كاری كردووە. دادوەر شوێبڵ پرۆفیسۆری یاسا بووە لە سكوڵی یاسای هارڤارد (1959-1961) و زانكۆی جۆنز هۆپكینز (1967-1981).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا