دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتیی ئەورووپا، لەفەیسبوکی خۆی هەواڵی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مووچەی خەڵکی کوردستان لێپرسینەوەی لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا کردەوە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی نوسینەکەیە:
دوا بە دوای هەولەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانتارانی ئەندام لە پەرەلەمانی ئەوروپا بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان پرسیاری پەرلەمانی ئاراستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.
لە نوسراوێکی فەرمیدا پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە یاسای بودجە و شایستە دارایەکانی خەلکی کوردستان پرسیاری فەرمی ئاراستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکەن و لە بەشێکی تری نوسراوەکەیان بریارەکانی دادگای فیدیرالی عيراق بە بریاری سیاسی دژی هەرێمی کوردستان ناو دێنن.
دەقی نوسراوی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا:
حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵ ڕێککەوتنێکیان لەسەر پشکی بودجەلە نێوانیان واژۆکرد. بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە تاڕادەیەکی زۆر لە یاسای بودجەی ساڵی 2023-2025 جێگیر کراون و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند کرا و دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەڵام تا ئێستاش حکومەتی هەرێم پشکی خۆی لە بودجەی عێراق وەرنەگرتووە.
1. ئایا جێگری سەرۆک/بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە ئاگاداری هۆکاری بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمە و ئایا جێگری سەرۆک/بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هاوبەشی ئەو نیگەرانییەیە کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق وەکو هێڵی سیاسی لە دژی حکومەتی هەرێم بەکاردەهێنرێن؟
2. ئایا جێگری سەرۆک/ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر بۆ باشترکردنی دیالۆگ و هاریکاری نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم و ئەگەر وایە چۆن؟
وەڵام بدەوه