رۆژی چوارشەممە، 06-12-2023، جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە راگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی ناکات. ئاگربەستێک کە سوود بە حەماس بگەیێنێت، رێگەیان پێ بدات کە سەرچاوەکانیان رێکبخەنەوە، دووبارە راهێنان بکەنەوە و یەکبگرنەوە و هێرشبکەنەوە سەر خەڵکی ئیسرائیل
کێربی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا پاڵپشتی لەوە دەکات کە تەنیا شەڕەکە بەشێوەیەکی کاتی بوەستێت بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن و بڕێک پێداویستیی مرۆیی بگات بە غەززە. گوتیشی: "ئێمە زۆر پاڵپشتی لە بەردەوامی ئاگربەستی مرۆیی دەکەین، کە لە ناوچەیەکی تایبەت و بۆ چەند ئامانجێکی دیاریکراوە وەکو ئەوەی کە هەفتەیەک بەردەوام بوو و بووە هۆی ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن و هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە ناوەوە
رۆژی 24-11-2023، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر بۆ چوار رۆژ راگەیێندرا؛ دواتر دووجار درێژکرایەوە؛ جاری یەکەم 48 کاژێر و جاری دووەمیش 24 کاژێر.
لە ئاگربەستە حەوت رۆژییەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکران و لە بەرامبەریشدا 240 زیندانیی فەلەستینی ئازادکران. بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس هێشتا 137 بارمتەی دیکەی لایە.
کێربی، سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان گوتی: ئێمە دەزانین کە هێرشەکان لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێران و پاڵپشتیکراوی ئێرانەوە دەکرێن و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پارەدار دەکرێن
وەڵام بدەوه