میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، كە كۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریكیی دروستكەری مۆبایلی ئایفۆن، ڤێرژنێكی نوێی سیستەمی IOSى بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن بە ژمارەی 17.1.2 بەردەست كردووە، كە تێیدا هیچ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد نەكراوە، بەڵام چەندین كێشەی سیكیوریتیی مۆبایلەكە چارەسەر كراون و بەهێزتر كراوە
كۆمپانیای ئەپڵ سەرجەم بەكارهێنەرانی ئایفۆن ئاگادار دەكاتەوە، بۆ پاراستنی سەرجەم وێنە و ڤیدیۆ و بابەتەكانی نێو مۆبایلەكانیان، پێویستە بە زووترین كات سیستەمی IOSى ئایفۆنەكانیان بكەن بە ڤێرژنی IOS 17.1.2.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە جگە لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن، پێویستە ئەو كەسانەی ئایپادیش بەكار دەهێنن، بۆ پاراستنی سیكیوریتیی ئایپادەكانیان، ڤێرژنی iPadOS 17.1.2 دابەزێنن.
وەڵام بدەوه