ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە میدیای بەریتانی راگەیاند: "پێویستە ئیسرائیل واز لە کوشتنی ژن و منداڵ لە غەزە بهێنێت، چونکە لە بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیلدا تەنیا هاووڵاتیی سڤیل دەبنە قوربانی ئەو هێرشانە، ئێستا ئاگربەست لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە".
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری بکات، بەڵام داوایان لێدەکەین ئەم بۆردوومانە بووەستێنن، فەرەنسا وەک وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، گرووپە چەکدارەکانی غەزە بە رێکخراوێکی "تیرۆریستی" دادەنێت.
وەڵام بدەوه