خاتوو کیم یو ـ جۆنگ، خۆشکی رابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ـ ئوون، کە یەکێکە لە گەورە راوێژکارەکانی براکەی هۆشداری دایە کۆریای باشوور و گوتی، ئەگەر کۆریای باشوور گورزی سەربازیی پێشوەختە لە دژی هەر ئامانجێکی کۆریای باکوور ئەنجام بدات ئەوە کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت بۆ لەناوبردنی سوپای کۆریای باشوور.
ئەم هۆشدارییەی کۆریای باکوور دوای لێدوانی سوهـ وۆک، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دێت کاتێک رایگەیاند، مووشەکمان هەیە کە دەتوانێت هەر ئامانجێک لە کۆریای باکوور بیەوێت بە وردی و خێرا دەیکاتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور لە زاری کیم یو ـ جۆنگی گواستەوە و رایگەیاند، "ئەم هەڵەیەکی گەورەیە لەلایەن ئەو شێتەوە باس لە ئەگەری وەشاندنی گورزێکی پێشوەختە بکات لە دژی هێزێکی ئەتۆمی و، ئەگەر کۆریای باشوور رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵمان هەڵبژارد ئەوە هێزی شەڕکەری ئەتۆمی ناچار دەبێت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. ئەرکی سەرەکی هێزە ئەتۆمییەکانمان بەرپەچدانەوەیە بەڵام ئەگەر ململانێی چەکداری هەڵگیرسا ئەوکات ئەو چەکە بەکار دەهێنرێت بۆ لەناوبردنی دوژمن بە یەک گورز
وەڵام بدەوه