ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای هێرشە لەناکاوەکەی بزوتنەوەی حەماس، بەمەبەستی نیشاندانی هاودەنگی وڵاتەکەی گەیشتە ئیسرائیل.
لە وەڵامی ئەو هەڵمەتانەی کە لە دو کەمپی پەنابەران لە غەززە ئەنجامدرابون و هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج، بزوتنەوەد حهماس هەڵدانی موشەکی بۆ تەلئەبیب ڕاگەیاند.
پەرەسەندنی سەربازی لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە، بەوپێیەی ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ هەزار و 200 کەس بەرزبوەتەوە و پێنج هەزار و 600 کەسیش بەهۆی بۆردومانەکەوە برینداربون، ئهوهش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، هاوکات ژمارەی کوژراوانی لایهنی ئیسرائیل گەیشتوەتە ههزار و 300 كوژراو.
نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، زیاتر لە 338 هەزار کەس ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە بەجێبهێڵن، کە لە دوای بۆردومانی توندوتیژی ئیسرائیلی ناوچهكانیان بۆردومان کراوە لەو کاتەوەی حەماس لە ڕۆژی شەممەی رابردوهوه هێرشێکی کتوپڕ و خوێناوی بۆ سەر باشوری ئیسرائیل دەستپێکردوە.
بزوتنەوەی حەماس شەوی رابردو رایگەیاند، ژنێکی ئیسرائیلی و دو منداڵەکەی ئازادکردوە، کە شەممەی رابردو چەکدارەکانی لە کاتی هێرشە لەناکاوەکەیان بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل رفاندبویان، بهڵام ئیسرائیل بە فێڵێکی میدیایی زانیوە و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو ژنە و دو منداڵەكهی لەنێو ئەو بارمتانەی لە کەرتی غەززەدا نەبون".
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بهیانی ئهمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی نیشاندانی هاودەنگیی وڵاتەکەی دوای هێرشێکی لەناکاوی بزوتنەوەی حەماس لە ئیسرائیل گەیشتە تەلئەبیب، بڕیارە بلینکن سەردانی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات، هاوکات واشنتن پشتڕاستی کردەوە کە لە پاڵ هاوپەیمانەکەیدایە کە دەوڵەتی ئیسرائیله.
هەروەها بلینکن سبهی هەینی لە عەممان وتوێژ لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین و شا عەبدوڵای دوەم شای ئوردن ئەنجام دەدات، ئهوهش بهپێی بەوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە سلێمانی شەڕەو قوربانی هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆلێکی بەفروبارانی سەرتاسەری بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچەی مانگی 11 یەکلاییکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هێزی جووڵاند
1 رۆژ پێش ئێستا
پارەى ئەو کەسانە هات کاتى دابەشکردنى ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه