Kurdistan Press - ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات، بە زووترین کات پرۆسەی سنووری تەواوبکرێت. 

سەبارەت بەو كێشە سنوورییە درێژخایەنەی لەسەر هەرێمی ئاویی (خور عەبدوڵا) لەنێوان هەردوو دەوڵەتی میرنشینی كوێت و كۆماری عێراقی فیدراڵدا هەیە، دەمێك لەمەوبەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و هۆشدارییان دا بە عێراق كە لاساری نەكات.

لە بەیاننامەكەدا داوا لە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كراوە، رێز لە سەروەری و یەكێتیی خاكی عێراق بگرێت و بە زووترین كات، پرۆسەی رەسمكردن و دیاریكردنی سنووری ئاویی نێوان عێراق و كوێت تەواو بكرێت و ئەو كێشە یاساییە كۆتایی پێ بهێنن، تا پرۆسەی كەشتیوانی و هاتوچۆی ئاویی ناوچەی خور عەبدوڵا مسۆگەر و بێ كیشە بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه