بۆ پشتیوانی ھەرێمی کوردستان سێ کونگرێسمانی ئەمریکا نامەیەکی فەرمی ئاراستەی جۆبایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن، داوای پاڵپشتی بەپەلە لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
نامەکە رۆژی دووشەممەی رابردوو بە هاوبەشی نووسراوە، لە لایەن کونگرێسمان مایکڵ واڵتز و مایکڵ مەکۆڵ و جۆو ویڵسنی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکا کراوە.
کۆنگرسێمانەکان بۆ جۆبایدن نووسیویانە: داوات لێدەکەین کە هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ کۆتاییهانن بەو مامەڵە قبوڵنەکراوەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی کوردی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا رۆڵی مێژووی و پشتیوانیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا بەبیر بایدن دەهێننەوە و وەک هاوپەیمانێکی جێگەی متمانەی ئەمەریکا ناوزەدی دەکەن و گلەیی لەو فشارە سیاسیی و ئابووری و یاسایانە دەکەن کە دژ بە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەروەها ئەو ئەندامانە داوا لە جۆو بایدن دەکەن کە "ستراتیژێکی نوێ بۆ عێراق دەبڕێژرێت و گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشانە بکات لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ نیویۆرک و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەڵام بدەوه