Kurdistan Press - ڕووسیا مووشکێکی مەترسیدار خراوتە خزمەتی شەڕەوە ڕووسیا مووشکێکی مەترسیدار خراوتە خزمەتی شەڕەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا مووشکێکی مەترسیدار خراوتە خزمەتی شەڕەوە

سەرۆكی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: وڵاتەكەی مووشەكێكی پێشكەوتووی بالیستیكی نێوان كیشوەرەكانی جێگیر كردووە كە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆك كۆماری رووسیا جارێك گوتبووی دوژمنانی ڕووسیا دەبێ دووجار بیربكەنەوە.

بەپێی ئەوەی ئاژانسە هەواڵییەكانی ڕوسیا بڵاویانكردووەتەوە، یوری بۆریسۆڤ، سەرۆكی ئاژانسەكە،  ئاماژەی بەوەشكردووە، مووشەكەكانی سارمات خراونەتە خزمەتی شەڕەوە، بەڵام هیچ وردەكارییەكی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

مووشەكی سارمات یەكێكە لە چەند چەكێكی پێشكەوتوو كە پوتین لە ساڵی 2018 پەرەپێدانی ڕاگەیاند.ئەم مووشەكە كە لەسەر بنەمای سایلۆیی دروستكراوە و توانای هەڵگرتنی چەندین سەری ئەتۆمی هەیە، مەبەست لێی جێگرتنەوەی مووشەكی بالیستیكی نێوان كیشوەری R-36ە كە لەلای ناتۆ بە "شەیتان" ناسراوە .

لە ساڵی 2022دا، كە نزیكەی دوو مانگ دوای ناردنی هێزەكانی بۆ ئۆكرانیا، پوتین گوتی: سارمات بە شێوەیەكی متمانەپێكراو ئاسایشی ڕووسیا لە هەڕەشە دەرەكییەكان گەرەنتی دەكات و ئەو كەسانەش كە هەوڵی هەڕەشەكردن بۆ سەر وڵاتەكەمان دەدەن  دەبێ دووجار بیربكەنەوە.

"شەیتان 2" چییە؟

مووشەكی سارمات درێژترین مەودای ICBM یە، توانای ئەوەی هەیە ئامانجەكانی لە دووری زیاتر لە 11 هەزار كیلۆمەترەوە بپێكێت، واتە دەتوانێت بە ئاسانی ئەوروپا و ئەمریكا بپێكێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، شارەزایانی ڕۆژئاوا دەڵێن، ئەم مووشەكە دەتوانێت 10 سەری ئەتۆمی هەڵبگرێت و دەتوانێت تەواوی وڵاتانی وەك بەریتانیا و فەرەنسا لەناوببات.

پێشتر ڤلادیمێر پوتین ،سەرۆكی ڕووسیا ستایشی ئەو مووشەكەی كردبوو و بە "بێ هاوتا" وەسفی كرد و ڕایگەیاندبوو كە توانای سوپای ڕووسیا بەرز دەكاتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه