ئەمڕۆ ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس رایگەیاند، پەیوەندیکردنی دەنگی و ڤیدیۆیی لە زووترین کاتدا بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەردەست دەبێت، کە لەسەر سیستمەکانی (IOS، ئەندرۆید، ماک و کۆمپیوتەر) کاردەکات.
مەسک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە پێویستی بە ژمارەی مۆبایل نییە تابتوانی لە رێگەی ئێکسەوە پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی بەکاربهێنیت و ئەو پلاتفۆڕمە خۆی ناونیشانێکی جیهانی کاریگەرە بۆ پەیوەندیکردن
وەڵام بدەوه