Kurdistan Press - رووسیا کارمەندێکی ئەمریکی دەستگیرکرا رووسیا کارمەندێکی ئەمریکی دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رووسیا کارمەندێکی ئەمریکی دەستگیرکرا

بەتۆمەتی دزەپێکردنی زانیاری، هێزە ئەمنییەکانی رووسیا کارمەندێکی پێشووی کونسوڵخانەی ئەمەریکایان لەو وڵاتە دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیاری هەستیار سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا، کەسێکییان بەناوی رۆبێرت شۆنۆڤ دەستگیرکردووە، کە بۆ ماوەی 25 ساڵ لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی رووسیا کاریکردووە.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، سەبارەت بەم دۆسیەیە ژمارەیەک کارمەندی دیکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکای لە شاری ڤلادیڤۆستۆک بۆ وەرگرتنی زانیاری بانگهێشت کردووە.

لە بەرامبەردا، ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دەستگیرکردنی رۆبێرت شۆنۆڤ ئاماژەی بەوەدا، "ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ناوبراو کراونەتەوە هیچ بنەمایەکییان نییە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه