Kurdistan Press - لەم وڵاتە هەنگاو بە هەنگاو دیوارەکان بەسەر ژناندا دادەخرێن لەم وڵاتە هەنگاو بە هەنگاو دیوارەکان بەسەر ژناندا دادەخرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەم وڵاتە هەنگاو بە هەنگاو دیوارەکان بەسەر ژناندا دادەخرێن

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانیان کرد بۆ رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ پارکی 'باند ئەی ئەمیر'، کە خێزانەکان زۆر سەردانی دەکەن بەهۆی دەریاچە نایابەکانی و  دەکەوێتە پارێزگای بامیان.

رۆژی دووشەممە (28ـی ئابی 2023) هیزەر بار، جێگری بەڕێوەبەری بەشی مافەکانی ژنان لە هیومان رایتس وۆچ، لە راگەیاندراوێکدا ئەم بڕیارەی ئیدانە کرد و گوتی: تاڵیبان نەک هەر کچان و ژنان لە خوێندن، هەلی کار و ئازادی بێبەش دەکەن. بەڵکو دەیانەوێت لە پارک، وەرزش و ئازادی هاتووچۆش بێبەشیان بکەن

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەنگاو بە هەنگاو دیوارەکان بەسەر ژناندا دادەخرێن و هەموو ماڵێک دەگۆڕێت بۆ زیندان، هەروەها بڕیارەکەی بە " بڕیارێکی دڕندانە" وەسفکردووە.

محەمەد خالید حەنەفی، وەزیری فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە، لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای بامیان، رایگەیاند، "چیدیکە ژنان و خوشکەکانمان ناتوانن بچنە پارکی 'باند ئەی ئەمیر' تا ئەو کاتەی رێنماییەکان دانەنێنین".

هیومان رایتس وۆچ دەڵێت: "ئەم لێکدانەوەیە بۆ ئەوەی ژنان حیجاب بپۆشن بەو شێوەی کە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان سەپەنادوویانە، هیچ مانایەکی نییە".

دۆڵی بامیان بەناوبانگە بەوەی کە شوێنی سەرەکی گەشتیارییە لە ئەفغانستان، هەروەها پارکەکە لە تۆڕێک لە دەریاچە پێکهاتووە کە ئاوی فەیروزە و یاقوتیان تێدایە.  زۆرێک لە خێزانەکان دەستیان کردووە بە بەکرێدانی بەلەم بۆ ئەوەی لە دەریاچەکاندا بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش هاتووچۆ بکەن.

لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی ئابی 2021، حکومەتی تاڵیبان رێوشوێنی توندی بۆ جێبەجێکردنی بنەماکانی ئیسلام گرتەبەر، هەروەها لە کەمکردنەوەی مافەکانی ژنانی ئەفغانستانیش نەوەستاوە.

لە ماوەی دوو ساڵدا قوتابخانە ناوەندییەکان و پاشان زانکۆکان دەرگاکانیان بەڕووی ژناندا داخست.  هەروەها چوونیشیان بۆ پارک و هۆڵە وەرزشییەکان قەدەغە کراوە.  هەروەها کارکردنیان بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان و لە زۆربەی پۆستە حکومییەکانیش قەدەغە کراون و ژنانی ئەفغانیش لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەکانیان پێویستە خۆیان بە تەواوی داپۆشن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه