Kurdistan Press - فڕۆکەیەکی ئەمریکا کەوتە خوارەوە فڕۆکەیەکی ئەمریکا کەوتە خوارەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەیەکی ئەمریکا کەوتە خوارەوە

هێزی دەریایی ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکەوانێکی سەربازی ئەمەریکی لە نزیک بنکەیەکی هێزی دەریایی لە سان دیێگۆ لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەدا گیانی لەدەستداوە، هەروەها لێکۆڵینەوەی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستی پێکردووە.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکەوانێکی سەربازی ئەمەریکی لە ناو فڕۆکەی F/A-18 Hornet کەوتووەتە خوارەوە .

ئەمەژە بەوەشکراوە، تەرمی فڕۆکەوانەکە لەلایەن کارمەندانی گەڕان و فریاگوزاری لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، لە تەنیشت بنکەی هێزی ئاسمانی هێزی دەریایی میرامار، دۆزراوەتەوە. دەشڵێت، تا خێزانەکەی ئاگادار نەکرێتەوە ناسنامەی فڕۆکەوانەکە ئاشکرا ناکرێت.

کەناڵی ئەی بی سی نیوز لە زاری بەرپرسێکی بەرگرییەوە کە ناوی نەهێنراوە رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا بووە و فڕۆکەوانەکەش بەتەنها بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه