Kurdistan Press - دۆناڵد تڕامپ یەکەمین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا ئەمەی بەسەر ھاتبێت دۆناڵد تڕامپ یەکەمین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا ئەمەی بەسەر ھاتبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆناڵد تڕامپ یەکەمین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا ئەمەی بەسەر ھاتبێت

لە مێژووی ئەمەریکادا لە جۆرج واشنتۆنەوە تا جۆو بایدن،ئەمەریكا 46 سه‌رۆكی هه‌بووه‌، به‌ڵام دۆناڵد تڕامپ یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکەیە کە خرابێتە زیندانەوە.

هەواڵی چوونە زیندانی دۆناڵد ترامپ، بووە باس و خواسی گەرمی میدیاکانی ئەمەریکا. ئێوارەی پێنجشەممە، 24ی ئابی 2023 دۆناڵد تڕامپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ "گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2020ی ئەمەریکا" خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ناوخۆی شاری ئەتڵانتای ناوەندی ویلایەتی جۆرجیا کرد و لە زیندانی فۆڵتن بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ، بۆ ماوەی 20 خولەک زیندانی کرا، دوای ڕێکكارە یاساییەکان، بە کەفالەتی 200 هەزار دۆلار ئازاد کرا. بەمەش، ترامپ دەبێتە یەکەمین سەرکۆمار لە مێژووی ئەمەریکادا، کە زیندانی کرابێت و لە زینداندا وێنەی دەستگیرکردن و پەنجەمۆری لێ وەرگیرابێت.

ترامپ کە یەکێکە لە کاندیدەکانی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی 2024، دوای جێهێشتنی زیندانی فۆڵتن لە فڕۆکەخانەی ئەتڵانتا بۆ میدیا ئەمەریکییەکان دوا و گوتی: "من بە قووڵی باوەڕم وایە ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دڵتەزێنە بۆ ئەمەریکا، هەرگیز نەدەبوو ئەمە ڕووبدات.

لە درێژەی گوتەکانیدا، دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەی بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەبێت تەحەدای دەرئەنجامی هەڵبژاردن بکات، وەک ئەوەی زۆر کەسی دیکە کردوویانە.

گوتیشی: "هەوڵ دەدەن دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی 2024دا بکەن. پێشتر ئەمە ڕووی نەداوە. ئەم شێوازە بەشێکە لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن. ئامادە بوونم لێرە لە (زیندانی فوڵتنی ئەتڵانتا) یەکێک لەو پڕوپاگەندانە و سێ شتی دیکەشیان ماوە بەرامبەرم ئەنجامی بدەن.

هەرچەندە ئەمە چوارەمین دۆسییەی دادگایە کە دۆناڵد تڕامپ رووبەڕووی ده‌كرێته‌وه‌، بەڵام ئەم دۆسیەیان جیاوازە لە دۆسییەکانی دیکە. ترامپ لە هەموو دۆسییەکانی دیکەدا، بە ڕۆژ سەردانی دادگایی کردووە، به‌ڵام ئەمجارەیان لە شەودا ڕاستەوخۆ خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی ناوخۆیی زیندانی فوڵتنی ئەتڵانتا کردووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه