Kurdistan Press - ھۆشدارییەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشدارییەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشدارییەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، ئەگەر چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا نەکەن، ئەوان ناتوانن لە هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتەکە بەردەوام بن.

رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئابی 2023، مات مەکفارلەین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە هەندێ خاڵی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەجێ هێناوە، "بەڵام نەبوونی وەزیری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەکەی لاواز کردووە و پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەستاندووە

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندی مانگی تەممووز، "ئێمە راگەیێندراوێکمان بڵاوکردەوە و بێهیوابوونی خۆمان دەربڕی لە بەدەستهێنانی هەندێ ئامانجی یاداشتنامەکە.

مەکفارلەین دەشڵێت، هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ دەربڕینی نیازپاکی و پابەندییەکانیان، وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکەن. 

هاوکات، هۆشداریش دەدات لەوەی، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت چاکسازییەکان و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی یاداشتنامەکە جێبەجێ بکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت لە پێشکێشکردنی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بەردەوام بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه