پێشتریش وتمان نەوت و گازی سامانێکی نیشتیمانیە و ڕادەست کردنیشی بە بەغدا بەرامبەرە بە تەسلیم بوون و لاواز کردنی هەرێم وەک قەوارەیەکی سیاسی دان پیانراو.
بە پێی دەستووری عێراقی هەرێمی کوردستان بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی سیاسیەکەی مافی خۆیەتی نەوت و گازی خۆی بفرۆشێ.
بریاری دادگای دەستووری سەبارەت بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە لایەن خودی هەرێمەوە، نەک هەر یاسایی نەبوو، بگرە تەواو سیاسیش بوو لە ژێر فشارو هەژمونی لایەنی دەرەکیدا دژبە هەرێم دەرکرا.
بۆیە هیچ رێی تێنەدەچوو و مەعقول نەبوو ئەم سامانە نیشتیمانیە لە ژێر فشارو هەڕەشەو چاوسورکردنەوەی لایەنی دەرەکی بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێی بەرژەوەندیەکان ڕادەستی بەغدا بکرایە.
بەغدا لەم رێگەیەوە دەتوانێت قەوارە سیاسیەکەی هەرێم لە قالب بدات و هەموو شەرتومەرجەکانی بەسەردا بسەپێنێ و سەرکەوتوو بۆی دەربچێ.
وەڵام بدەوه