Kurdistan Press - گیانداری نیشتیمانپەروەر و کوردی بێ نیشتیمان! گیانداری نیشتیمانپەروەر و کوردی بێ نیشتیمان! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گیانداری نیشتیمانپەروەر و کوردی بێ نیشتیمان!

‏‎گیانداری نیشتیمانپەروەر و کوردی بێ نیشتیمان! 

‏‎دەگێڕنەوە، ژنێک دەرفەتی ھەبوو تەنھا یەکێک لە سێ کەسی نزیکترینی خۆی کە (دایک و مناڵ و ھاسەرەکەی) کە لە سەرە مەرگدابوون ڕزگار بکات کەلە پردێکدا دەکەوتنە خوارەوە. ژنەکە یەکسەر دەستی لە ھاوسەرەکەی ھەڵگرت وتی دەرفەتی ھاسەری ترم دەبێت شوو دەکەمەوە ھاوسەر زۆرە، دەستی لە مناڵەکەشی ھەڵگرت وتی مادەم ھاوسەری  ترم ھەبێت مناڵیشم دەبێت، بەڵام ھەرگیز دەست لە دایکم ھەڵناگرم چونکە یەک دایکم ھەیە کە لەدەستم دا ھیچ کەسی تر نیە لەم جیھانەدا بۆم ببێتە دایک. کە خاک و نیشتیمانیش وەکو دایکە ئەڵتەرناتیڤی نیە، ھەموو شتێک ئەڵتەرناتیڤی خۆی ھەیە گەر چی ھێندەی ئەویش گرنگ نەبێت بەڵام ھیچ شتێک نیە ئەڵتەرناتیڤی نیشتمان بێت ھەتا گیانداریش مەرگی خۆیان لەسەر نیشتمانی خۆیان دادەنێن. 

‏‎ھەموو گیاندارەکان دەگەنە لوتکەی دڕندەیی خۆیان کاتێک گیاندارێکی تر یان ھەر شتێکی تر دەچێتە سەر خانووەکانیان، لەسەر خانووەکەی کە نیشتیمانەکەیەتی خۆی  بەکوشت دەدات، ھەتا دارکونكەرە کە مارێک دەچێتە کونەکەی بەدەمی خۆی ھێرشی دەکاتە سەر، مەرگی خۆی لە سەر دادەنێت بەڵام شعوری قبوڵ ناکات بە زیندوویی خۆی لەبەرچاوی مار بچێتە سەر خانوەکەی! کەوایە گیانداری بچوک و مەزن، دڕندە و نادرەندە و ئازا و نا ئازا ھەموی لەسەر خانوی خۆی دڕندە و ئازا دەبن پەلاماری گیانداری داگیرکار دەدەن.

‏‎ماوەیەکە کلتوری ڕقبون لە نیشتیمانی خۆیان لەناو کوردا پەرە دەسەنێت گەیشتۆتە ھێڵی ترسناک، کە ئەمە ئامانجی لە مێژینەی داگیرکارانی کوردستانە، کە بە فرۆکە و دەبابە و کیمیا و زیندەبەچاڵکردن نەیان توانی ئەم کلتورە لەناو کوردا شوێنیان بکەنەوە، ئێستا بە شەڕی دەروونی و فیکری ھێواش ھێواش ئەم کلتورە لەناو کوردا شوێنیان دەبێتەوە، کەبۆ ھەر نەھامەتی و قەیران و شتێک ڕقمان لەنیشتیمانی خۆمان دەبێتەوە و ئاوات بە نیشتیمانی خەڵکی تر دەخوازین. ھەموو شتێکمان تێکەڵ و پێکەڵ کردووە.

‏‎نەیارانی کوردستان لە ڕێگای کارەکتەرانی ناوخۆ توانیانە لە مێشکی زۆر تاکی کورد بچەسپێنن کە کوردستان موڵکی چەند حیزب و چەند شەخسێکە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ڕقبونەوە لە حیزب ڕقی لە نیشتمانی ببێتەوە کە ھەموو شتێک دەکەن ئەم کلتورە پەرە بسەنێت ھەستی نیشتیمان پەروەران کاڵ ببێتەوە و نەمێنێت بۆ ئەوەی ھەر کاتێک دەرفەتیان ھەبێت دەستیان لەسەر ئەم نیشتیمانە دانێن، چونکە ھیچ نیشتیمانێک داگیرناکرێت گەر نیشتیمانپەروەران تێیدا زۆربن. پێچەوانەش بە درێژایی مێژوو ھەر نیشتیمانێک نیشتیمانپەروەری نەبووبێت یان کەم بووبێت بەئاسانی بەزێنراوە و  داگیرکراوە. 

‏‎ئەوکاتەی عێراق ھاتە بوون کاتێک عەرەبەکان مەرجیان بۆ بەریتانیا دانا کە شۆڕش دژی عوسمانیەکان دەکەن بە مەرجی دروستکردنی دەوڵەتێک کەکەسێکی بە ڕەگەز عەرەب  فەرمانڕەوایەتی بکات و ببێتە پاشای ئەو دەوڵەتە نەک ئێوە یان کەسێکی نەتەوەیەکی تر بێت. ھەر نیشتیمان پەروەری ئەفغانستانیەکان بوو کە سوپای زەبەلاحی یەکێتی سۆڤیەت لە سەر خاکی خۆی دەرکرد کە ئەوکاتە زلھێزترینی جیھان بوو، نزیکەی سەدەیەکە لەشەڕی عەرەب و جووەکان لەسەر خاک و نیشتیمانە نەک لەسەر جودایی ئایینە.  لەوەتەی وڵاتی تورکیا و ئێران و عێراق دەوڵەتن بە سەدان شۆرش کران، خەڵک زۆر بەرھەڵستکاری حوکمڕانیەکان بوە بەڵام ھەرگیز ھیچ لەئەوانە داوای خەڵکی تر نەکردووە کە حوکمڕانی لێبکەن بەڵکو دژی ڕژێم و حکومڕانەکان بوونەوە نەک نەتەوە و نیشتیمانی خۆیان، داوای خەڵکی باشتر کردووە کە حوکمڕانی لێ بکەن بەڵام ھەر لەخۆیان و نەتەوەی خۆیان بن. 

‏‎ئەوکاتە کوردیش وەکو خەڵکی تر دەبێتە خاوەن ھەموو شتی خۆی کە وەکو خەڵکی تربن نیشتیمانی خۆی بەھیچ شتێک نەگۆڕنەوە. ھەموو کوردێک دەبێت ھەستی نیشتیمان پەروەری لەسەروی ھەموو شتێکەوە بێت، شتەکان تێکەڵ نەکات چونکە حیزبەکان دەگۆڕێن، شەخسەکان نامێنن، حوکمڕانەکان تەمەنیان ناکەن بەڵام نیشتیمان نەدەگۆڕێت نە تەمەنی کۆتایی دێت، بەڵکو ھەتا ھەتایە یەک نیشتمانی ھەیە کە بەھا و کەرامەتی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت چونکە نیشتیمانی خەڵکی تر بۆ خەڵکی تر بەبەھایە نەک بۆتۆ، کە تۆ لەوێدا پلە دوو و سێ و ژێردەست و بێ ناسنامەی، کە مرۆڤی بێ ناسنامەش ھیچ بەھای نیە تا کەرامەتی ھەبێت. دەبێت لە مێشکی خۆی بچەسپێت کەقەیران و نەھامەتیەکان کۆتایی نایەن کەدەوڵەت و نیشتیمانی خۆی نەبێت، کە ھۆکاری ھەموو قەیرانێک نەبوونی دەوڵەتە. لەکۆتایی دا دایکت ھەرچی بێت ناتوانی دەستی لێ ھەڵگری، نیشتیمانی تۆش ھەرچی بێت پیرۆزترینە ھیچ شتێک نیە شوێنی بگرێتەوە.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه