دروست کردنی حزب وەک کردنەوەی دوکان و مارکێتی سیاسی لێهاتووە. هەر پێنج ساڵێک کۆمەڵە کەسانێک کۆ دەبنەوەو چەند درووشمێکی باق و بریقەداری چەواشەکارانە بەرز دەکەنەوەو جاڕی لەدایک بوونی حزبێکی نوێ لێدەدەن.
هەندێ لەمانە ئەوەندەی حزب و بزووتنەوەی نوێیان درووست کردووە، وەک وەستای لەبغ و دیوارو لانکە و بێشکەی منداڵ و نەجاڕیان لێهاتووە.
پرۆسەی حزبسازی لە هەرێمی کوردستان دوای رووخانی بەعس ئەوەندە خێرابووە مرۆڤ فریای لە بەرکردنی ناوەکانیشیان ناکەوێ چ جای ئەوەی دانیشێ بەندو مادەکانی پەیرەو پرۆگرامەکانیان راڤەبکات و هەڵیانسەنگێنێ و قەناعەت بە خۆی بێنێ بروایان پێ بکات.
پرۆژەی رێگای سێهەمیش بەدەر نیە لەم پرۆسەی حزبسازی و بازرگانیەوە. بیرۆکەی پشت دامەزراندنی ئەم حزبە یا بزاڤە دوور لە واقعی ئێستای کوردستان درێژەپێدەری هەمان شەپۆلی حزبسازیە، نائاگا لەوەی کوردستان لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فکرو ئاگایی و هۆشیاریەوە بە هیچ شێوەیەک زەمینەی لەباری نیە بۆ کردنەوەی ئەم دوکانە سیاسیەی هەڵگری دەرزەنێک درووشم و واتاو پەیام و گوتاری باق و بریقەداری یۆتۆپیایە.
وەڵام بدەوه