Kurdistan Press - ھەنگاوی خوار لەسەر ڕێیەکی ڕاست ھەنگاوی خوار لەسەر ڕێیەکی ڕاست | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەنگاوی خوار لەسەر ڕێیەکی ڕاست

ھەنگاوی خوار لەسەر ڕێیەکی ڕاست ! 

ئەوەی نەوتەکەی لێ وەرگرتینەوە عێراق نەبوو ، ئێرانیش نەبوو ،، ئەمانە ڕاستە دەوڵەتن و لە مەحافلی نێودەوڵەتیدا گوێیان لێ ئەگیرێ ، بەڵام لە مەسائیلی وزەدا ، گوێ لەمستن و گوێیان ئەگیرێ ، قەرار لای خەڵکی تر و لە شوێنی ترە !

ئەوەی نەوتەکەی لێوەرگرتینەوە ئەمریکا و غەرب بوو ،، ئەمان ئەیانەوێ لەم قۆناغەدا کە ( چین ) فیل ئاسا بەربۆتە گیانی ناوچەکە و ھەرچی دێتەسەر ڕێی ، یان بە لووت ھەڵیئەمژێ یان بە پێ پانی ئەکاتەوە ، لە عێراق ،، خاکە بەپیتەکەی شەڕوشۆڕ ، ئەو فیلەتەنە ڕابگرن و ئەگەر پێیشیان ڕانەگیرا ، ئەوا ھەرھیچ نەبێ ڕێ نەدەن سەلامەت تێپەڕێ ! ھەربۆیەش وەکچۆن عێراقێکی بەھێزیان مەبەستە کە لەئێستادا ھەبێ ، ھەرێمێکی بەھێزی کوردستانیشیان بۆھەمیشە ئەوێ ،، ئەیشیانەوێ ھەرێمەکە بەڕادەیەک بەھێز بێ ، ئەگەرھاتوو عێراقی بن ھەنگڵی ئێران لەخەت لایدا و چووە سەر دینی چین و ماچین ( کە زۆر بۆی ھەیە بچێ )، ئەوا ئەم ھەرێمە ھاودید و ھاوسەنگەر و ھاوھەمووشتێکەی خۆیانیان لەدەست نەچێ و بمێنێ ،، بمێنێ تا بکارێ ھەم ئەو ڕێیەی خۆی ئەیەوێ بیگرێتەبەر ، ھەم سەرەڕێ لەوانی تریش بگرێ ! 

مێژووی ئێمە و غەرب ، ھەقایەتێکە و ڕووداوەکانی لەیەک ئەچن ، بەڵام ھەرجارەی نیھایەتییەکیان ھەیە و نیھایەتەکانیشی ڕاستە تاڵاوی وەک نسکۆی ئەیلوول و لەقاڵبدانەوەکەی دوای ڕیفراندۆمی تێدایە ، بەڵام دامەزراندنی ھەرێمی کوردستان و چەسپاندنی فیدراڵییەت و نەوت و بۆری نەوت و ناومان لەسەر نەخشەی جیھانی بۆ وزە ، لەو نیھایەتە شیرینانەن کە قیمەتیان قەت تەواو نابێ و ئیتر لەوەبگەڕێن ئێستا چیە و چۆنە ، بۆ سبەینێ بڕوانن کە چۆن ئەبێ و چی لێ دێ !

ئێمە لەسەر ڕێیەکی ڕاستین بەڵام بە مەجموعەیەک ھەنگاوی خوارەوە ،، خوارییەکان زۆرن ، بەڵام ئەم ملشکاندن و دەست بادان و ھەرکەس بۆخۆیەی دەستمان داوەتێ ، خوارترینەکانن ! جا بۆئەوەی پاشنەکەوین ، یان پاشنەخرێین ، ڕاستکردنەوەیان نەک زەروورە ،،

زۆریش زەروورە .

شێروان تالیب.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا