کاک مەسرور چما غەدر لە سلێمانی دەکەی؟
کاک مەسرور، سلێمانی ھیچی نیە، تەنھا حەوت دەروازەی سنوری ھەیە کەقاچاخچێتی تێدا دەکرێت خۆ سەد دەروازەی نیە، ھێندە داوای داھات لێ دەکەی کە پێش سەری مانگ شەش و بێش دەکرێت ھیچی نامێنێت بۆئەوەی بۆ حکومەت بنێرێت!
چاوەڕێی داھاتی غازیش مەبە پێش دەرھێنانی بەخاوەنەکانی دراوە! جەنابیشت باش دەزانی تا خاوەنەکانی ھەبن خۆیان بەر ھیچ ناکەون، ئەوەی ھەیەتی و نیەتی چاڤیلاندێکی ھەیە کە بەپارەی گیرفانی خەڵک دروست کراوە بۆ چەند شەخسێک دەتانەوێت سلێمانی داھاتی جۆلانەو تەلەفریکیش بۆ حکومەتی جەنابتان بنێرێت، بلیتەکانیش بە بەلاش بەخاوەن پشکەکانی نەدات لەجیاتی پارەکانیان! تێر نابن لەو قسانە ھەتا کەی داوای داھات لەسلێمانی دەکەن کە نانێرین.
پارتی لە سلێمانی خراپە، گەر باش بوایە دەبوو بە پارەی دھوک و ھەولێر موچەی سلێمانی ھەموو مانگ دووجار دابەش بکات نەک مانگی جارێک!
ھەر ئەوەش نا حکومەتی ھەرێم بەئاشکرا لەبودجەدا غەدر لە سلێمانی دەکات تەنھا 43% بودجە بۆ سلێمانی یە، 57% بۆ دھوک و ھەولێرە، چما جەنابت نازانی سلێمانی شاری ڕۆشنبیریە ئەو بودجەیە تەنھا بەشی لیستی 404ی عەمید و عەقیدە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی یەکێتی ناکات کەشاناز و ئەوانەن، ئەمە جگە لە نوسەرە سەربەخۆکانی سلێمانی کە بۆ کوردستان نا بەڵکو تەنھا لە بەرژەوەندی حیزب و شەخس دەنوسن، و جگە لە ئەدمینە بێ شومارەکانی پەیجەکانیان کەشەو تابەیانی ئەڵێن پارتی خراپە جنێوی پێ ئەڵێن ماندودەبن ھێندە دەنوسن! کە ئەو بودجەیە بەشی ھیچ ناکات دەبوو بودجە 70% بۆ سلێمانی بێت 30% بۆ دھۆک و ھەولێر بێت ئەوکات دەیان وت بە فشاری ئێمەومانان حکومەتی پارتی کەمێک مافی سلێمانی دەدات!.
کاک مەسرور نازانی ئەوان سلێمانیان کردووە شاری ڕۆشنبیری، کە لە ڕەنگی زۆر و ھەوڵواسینی ڕەسم و مەزارگەی مودێرنە بۆ سەرکردەکانمان نەک شەقامی سەد مەتری و دروستکردنی سایلۆ! سایلۆیان بوچیە گەر پێویست بکات گەنمی خۆیان بە بەلاش بە خاوەنەکانیان دەدەن کە باشترە لەوەی بە پارە بەحکومەتی کوردی بدەن لە دیدگای ئەوان! باپارتی واز بێنێت لەدەسەڵات بەسکی برسیەوە حیزبە ڕەنگا و ڕەنگەکانی خۆیان دەوێت! کە ھەمویان یەک ئایدۆلۆژیایان ھەیەو لەیەک سەرچاوە ئاراستە دەکرێن. پارتییان پێ خراپە ئەگەر سلێمانی بکاتە سەنگافور، حیزبەکانی خۆیان پێ باشە ئەگەر سلێمانی لەشاری گەورەوە کە گەورەبوو بیکەنە گوندێک کە کردویانە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه