Kurdistan Press - بۆ کەس باسی دواکەوتنی موچە ناکات؟ بۆ کەس باسی دواکەوتنی موچە ناکات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ کەس باسی دواکەوتنی موچە ناکات؟

بۆ کەس باسی دواکەوتنی موچە ناکات؟!

پێشتر یان ڕوونتر بێژین ئەو کاتەی نەوتی کوردستان بەدەست کوردەوە بوو ،  هەرکاتێک موچە دوا دەکەوت ( کە هوکاری دواکەوتنەکەش هەر بەغدا بوو)  سەرکردەو پەرلەمانتارانی ئیسلامی سیاسی و  یەکێتی و گۆڕان  و  کومەلێک بەناو محەللو میدیاکار ، بەبیانوی دواکەوتنی موچەو بەرگری کردن لەقوتی خەلک  خویان گرژ دەکردەوەو هەزارو یەک توومەتی ناڕەوایان دەدایە پال پارتی و حکومەتی هەرێم و هەولیان ئەدا قەناعەت بەخەلک بێنن کە بەبێ هۆ موچە دوا دەخرێت!

زۆر جاریش هەر بەو بیانووە ناڕاست و نا واقعیە خەلکێکی ساویلکەیان دەهێنایە سەر جادەو خۆپیشاندانیان دژی حکومەتی هەرێم ڕێک دەخست .

بێ گومان هیچ مانگێک هێندەی ئەم دوو مانگەی ڕابوردو موچە دوا نەکەوتووە ، بەلام  لەبەر ئەوەی  نەوت ڕادەستی بەغد کراوەو هەموو خەلک دەزانێت هوکاری دواکەوتنەکە بەغدایە . هیچ یەک لەو بەناو سیاسی و پەرلەمانتارو میدیاکارانەی کە  هەمیشە سازو ئامادە بوون بۆ پەلاماردانی حکومەتی هەرێم ،  ئێستا لەبارەی دواکەوتنی موچە ئامادە نین سوکە ڕەخنەیەکیش ئاراستەی بەغدا بکەن !

ئەمە ئاماژەیەکی  ڕوونە بۆ ئەو ڕاستیەی کە هاتوو هاواری ئەوان نەدوور نەنزیک پەیوەندی بەبەرگریکردن لەقوتی خەلکەوە نەبوو  وەکو ئەوەی خویان ئیدعیان بۆ  دەکرد ، بەلکو   جێبەجێکردنی ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستان بوو دژی هەولێر .  ئامانجی سەرەکیش لەو هەموو توومەت بەخشینە ئەوە بوو لەژێر گوشاری خەلک هەولێر ناچار بێت  نەوت ڕاستی بەغدا بکات  ،هەلبەت پێشتر  بەهەمان شێوە مامەلیان لەگەل نەوتی کەرکویشدا کرد ، تا نەوتی کەرکوک بەدەست کوردەوە بوو داهاتەکەی  دەچووە خزمەتی خەلک ، ڕۆژانە توومەتی ناڕەوایان بۆ هەولێر دروست دەکردو بەدزینی نەوتی کەرکوک تاوانباریان دەکرد ! بەلام دوای ئەوەی کە لەخیانەتی شازدەی ئوکتوبەردا کەرکوک داگیر کراو نەوتەکەی کەوتە دەست حەشدی شەعبی و تالانی دەکات، نەمان دیت و نەمان بیست یەک کەس جورئەتی  هەبێت  باسی تالانکردنی نەوتی کەرکوک بکات . بەکورتی بەکوردی ئەو هەموو توومەتە ناڕەوایانەی کە لەبارەی نەوتەوە بۆ هەولێر دروست دەکران  جێبەجێکردنی ئەجێندای دۆژمنانی کورد بوو ، لەبەر ئەوە بوو کە نەوت چەکێکی بەهێز بوو بەدەست کوردەوەو هەمیشە دەیتوان وەکو چەکێک بۆ بەرگری کردن بەکار بێنێت . بویە دۆژمنانی کوردو دەربارەکانی لەئیسلامی سیاسی و یەکێتی و گۆڕان و هاوئاوازەکانیان هێندە دژی بوون . دلنیام ئەوانەی دژی سیاسەتی نەوتی کوردستان بوون دوور یان نزیک دەکەونە بەر  نەفرەتی هەموو کورد.لەوەش دلنیام هەموومان خوزگە بەو ڕۆژە دەخوازین کە نەوت بەدەست کوردەوە بوو .

سیامند سێلکی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا