Kurdistan Press - بەرپرسیارەتی بەهەدەرنەدان بەرپرسیارەتی بەهەدەرنەدان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسیارەتی بەهەدەرنەدان

نەبوونی سەدی گەورە و پرۆژەی ستراتیژی گڵدانەوەی ئاوو و ناهۆشیاری تاک لە پاراستن و دەست گرتن بە ئاو و زێدەڕۆیی کردن لە بەکار هێنانیدا، وەک سامانێکی نیشتیمانی گرینگ و ستراتیژی، هەرێمی کوردستانی رووبەرووی تەحەدیەکی مەترسیداری وشک کردنی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و وشک بوونی کانیاوەکان کردۆتەوە. 

لەپاڵ نەبوونی پلانی ستراتیژی گڵدانەوەو ئەنبارکردنی ئاو، بێ باکی زۆرینەی هاوڵاتیان و نابەرپرسانە مامەڵە کردن بە سامانی ئاو، حاڵی حازر شارەزایانی بواری جیۆلۆجی نیگەران کردووە و  خستۆینەتە دڵە راوکێوە. 

ئەوەی بۆتە جێی نیگەرانی ئەوەیە: 
بە پێی لێدوانی شارەزایانەوە جاران بۆ گەیشتن بە ئاو، پێویستیمان بە لێدانی بیری ئیرتیوازی سەت مەتری هەبوو، بەڵام ئێستادا تەنانەت بە لێدانی بیری 500  مەتریش لە زۆر شوێندا ناگەین بەئاو. 

بۆیە ئەرکي ئەخلاقی و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و ئایینیش وادەخوازێ دەست بە ئاوەوە بگرین و بەرپرسانەتر و هۆشیارتر مامەڵەی پێوە بکەین و بەمجۆرە تا بۆمان بکوێ لە کاریگەریە نەرێنیەکانی وشکەساڵی ئەمساڵ و تەنانەت داهاتووشەوە کەم بکەینەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه