Kurdistan Press - تیرۆریستی ڕێگاوبان تیرۆریستی ڕێگاوبان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تیرۆریستی ڕێگاوبان

تیرۆریستی ڕێگاو بان کێیە؟

ئایا بی کەی سی و ئارپی جی و پشتێنی بۆمب ڕێژکراوی لەناو قەدی خۆی گرێ داوە؟

ئایا بوون بە هۆکاری کوشتنی خەڵکی بێتاوان، ماڵوێران کردن، بێ دایک وباوک و مناڵ کردن و پرسەدارکردنی یەکتر و ڕاکردن وخۆدزینەوە لە بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی، تیرۆری جەستەیی و سایکۆلۆژی نیە؟

ئایا ئێمەی بە حیساب هۆشیار و زانا و داناو تێگەیشتوو و پێگەیشتوو و بە حزبی کراوو سیاسەتباز و ڕۆشنبیرو نووسەرو ڕۆژنامە نووس و بازاڕی و دوکاندار و بازەرگان و کاڵەک فرۆش و شوتی فرۆش و هەژارو نەدارو شاو گەدا وپاڵە و جوتیار،  لە ئاست پێشکەوتنە تێکنۆلۆژی و پیشە سازیەکانی سەردەمداین؟

تیرۆر هەر ئەوە نیە گرووپە تیرۆریستیە بەدموڕاڵە دڕەندەکان  لە ڕێگەی کۆمەڵکوژیەوە ئەنجامی دەدەن.

تیرۆر هەر ئەوە نیە ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو لە ناو جەرگەی بازاردا پێتدا بتەقێتەوە.

ئەوەی من دەیڵێم تیرۆریستی ڕێگاوبانە. 

لای ئەم هەموو ڕۆژێک شەستی مانگە، نابەرپرسیارە، بێ خەیاڵە، بێ خەمە، لوت بەرزە، بێ باکە، عەقڵ و مەنتیق لای ئەو باری کردووە و بۆ دەرمانیش نایدۆزیتەوە..... لە خۆباییە، تووشی ڤایرۆسی چاولێکەری بووەو بەردەوام ئەم ڕستەیە دەڵیتەوە: بۆ ئەو هەیەتی من نیمە؟ بۆ ئەو بۆی هەیە، من بۆم نیە؟  ئەو چی لەمن زیاترە؟ ئەو تادوێنی نەیبوو، بۆ من نەمبێ؟ لە کوێی هێنا؟ 

ئەو تیرۆرە ترسناکەی من مەبەستمە، لە لایەن( شۆفێرانی نابەرپرسیار) و لە خۆبایی و سەرمەست و بێهۆشەوە لە سەر ڕێگاوبانەکان ئەنجام دەدرێت و بەداخەوە تا کو ئەم ساتەش حکومەت بە بێ ئیرادەیی و تا ڕادەیەکیش بێ باکیەوە هەوڵی بنەبڕ کردن یا کەم کردنەوەی دەرهاوێشتەکانی نەداوە؟ 

کەچی ڕووداوە دڵتەزێنەکان، پێکدادانە جەرگبڕەکان لە ژمار نایەن و ڕۆژانە لێرەو لەوێ بە فۆڕم و قەوارەی جیا جیاوە دووبارە و سەد بارە دەبنەوەو هەموومان پێمان وایە:

ئەو هەموو ڕووداوە دڵتەزێنە تراژێدیانە هەموویان قەزاو قەدەرەن!!! یا بێ باکی هەندێک لە ئێمەیە ئەم دۆخەی ترسناکەی رێگاوبانەکانی دروست کردووە؟

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه