Kurdistan Press - سیاسەت واتە جووڵەو دەرکەوتن سیاسەت واتە جووڵەو دەرکەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیاسەت واتە جووڵەو دەرکەوتن

ئەگەر سیاسەت هونەری مومکینات بێت، بواری سیاسیش سەرباری ئاڵۆز بوونی، پانتایەکی بەرفراوان و فرە رەهەندە بۆ جووڵە و دەرکەوتن و بە جێ هێشتنی چوار دیواری نووسینگەکان. 

مێدیا بوارێکی گرینگ و دەلاقەیەکی بەرفراوانە بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی، روئیای سیاسی و روشنایی خستنە سەر بەرنامەی سیاسی. 

سود وەرگرتن لە مێدیا لەم سەردەمەی گەشەی خێراو سەرسووڕهێنەری تەکنۆلۆجیا و  گەشەی پیشەسازی و وەچەرخانە گەورەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەموو کونج و کەلەبەرێکی کۆمەڵگا جیهانیەکانی تەنیوەتەوە، ئەرک و  بەرپرسیارەتیەکان قورستر دەکات. 

ئامادە بوونی سەرۆکی حوکومەت لە دیدارێکی مێدیایی و وەڵامدانەوەی دەیان پرسیاری هەڵقوڵاو لە ناخی کۆمەڵگاو رون کردنەوەی روئیای حوکومرانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاڵنگاریەکان، جێگەی دەستخۆشی و گێڕانەوەی هیوایە بۆ ئاییندەی حوکومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. 

دوایی تێپەڕاندنی چەندین دۆخ و قۆناغی پڕ لە هەورازو نشێوو تەژی گۆڕانکاری لە رووبەری دونیای سیاسەتی هەرێم و گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دروست بوونی دەیان گریمانەو پرسیار، ئامادەبوونی سەرۆکی حوکومەت لە دیداری مێدیایی، گێڕانەوەی ئومێدو شڵەقاندنی گۆمی بێدەنگی و خستنە جوڵەی کۆمەڵگایە بەرەو دۆخێکی باشترو گونجاوترو زیندووترەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا