Kurdistan Press - دیداری مێدیایی رووبەرێک بۆ لێک حاڵیبوون دیداری مێدیایی رووبەرێک بۆ لێک حاڵیبوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیداری مێدیایی رووبەرێک بۆ لێک حاڵیبوون

دیداری مێدیایی سەرۆکی حوکومەتی هەرێم دەرکەوتنێکی ئاسایی و رووت نیە لە کایەی سیاسی هەرێمدا. 

رووبەری مێدیایی لە کۆمەڵگای کوردی و گەشەی خێرای تەکنۆلۆجیاو بواری ئایتی دەخوازێ مرۆڤ لە هەر پێگەیەکی دەسەڵاتدا بێت، دەرفەتەکان بقۆزێتەوە بۆ دەرکەوتن، دوان و قسەکردن و رۆشنایی خستنەسەر ئەو پرس و بابەتانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە هەیە. 

لەم سەردەمەی خۆ دابڕانی مرۆڤەکان لە یەکتر و هەنگاونانی دونیای راگەیاندن بەرە پەرەسەندنەکانی دونیای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، زۆر گرینگە مرۆڤ لەگەڵ گۆڕانکاریەکان بڕوات و بۆ گوێ گرتن لە ڕاز و نیازی هاونیشتیمانیان  زیاتر دەرکەوێت. 

بەرسڤدانەوەی پرسیارەکانی شەقام و خەڵک، بە سود وەرگرتن لە دەرفەتی مێدیاو کەرەسەکانی راگەیاندن پێنگاڤێکی بایەخدارو گرینگە بە ئاڕاستەی شەفافیەت و رەواندنەوەی تەمی لێک تێنەگەیشتنەکان و دروست کردنی تێگەیشتنی نوێ لە دۆخە سەختەکاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه