پەروەردەی ڕاست و دروست و ئامانجدار ئەو پەروەردەیەیە بە نەفەسی خۆشەویستی نیشتیمان و پێکەوەهەلکردن و دروست کردنی تاکێکی بەرپرسیارو بە پرسیارو دەروون ئارام و هێمنەوە بناغەی بۆ دارێژرابێ و هەوڵی جدی بۆ بدرێ.
پەروەردەی دروست بەردی بناغەی دروست کردنی نیشتیمانێکی جوان و تاکێکی بەرپرسیار و تێگەیشتوو و پێگەیشتووە. هەر ئەم پەروەردەیەیە وادەکات مرۆڤەکان لە چوارچێوەی قەوارەیەکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی و لە دەرەنجامی شۆڕشێکی سایکۆ ـ سۆسیۆلۆژیدا رێچکەی سەرفرازی و شارستانیەت و باڵاکردن بگرێتە بەر.
پێچەوانەی ئەمە، دواکەوتوویی و پاشاگەردانی و بەجێمانە لە کاروانی پێشکەوتن و مۆدێرنێتە.
وەڵام بدەوه