مایەی پێزانین و خۆشحاڵیە سەرۆکی حوکومەت بۆ لالێ کردنەوەی بەشێک لە گرفتەکانی قوتابی یەکەمی پۆلی دوازدەی وێژەیی بریاری دابین کردنی شوێنێکی نیشتەجێ بوونی شیاوی بۆ قوتابی هەنار دا.
ئەم هەواڵە بۆ هەنارخان لە پاڵ هەواڵی دەرچوونی بە یەکەمی دوازدەی وێژەیی ، موژدەیەکی دڵخۆشکەرو هێزێکی مەعنەویە بۆ ئەم قوتابیەی لە ژێر دۆخێکی یەجگار ناخۆش و سەختدا توانی یەکەم بێت.
بە دەمەوە چوونی سەرۆکی حوکومەت پەیامێکی بەهێزو هەڵگری بەرپرسیارەتی و گرینگی پێدان و سۆزو خۆشەویستیە بۆ سیستەمی پەروەردەو خوێندن و هاندەرێکی بەهێزە بۆ خستنەسەر ڕاستەڕێی پرۆسەی خوێندن و گرینگیدان بە پەروەردەو بواری مەعریفەو زانستەوە لە هەرێمی کوردستاندا.
وەڵام بدەوه