کێشەی کورد پرسی خاکە، جوغرافیایە، ئەرک و مافە زەوتکراوەکانی سەت ساڵی رابردووە.
پرسی کورد پرسی داننانە بە رەوایەتی بوونی وەک نەتەوەیەکی خاوەن مافی ئینسانی، خاک و کولتورو شارستانیەت و مێژوو.
ساڵەهایە کورد لە پێناو سەرفرازی و کەرامەتی نەتەوایەتی و ئازادیدا خوێن دەبەخشێ و قوربانی ئەدات.
دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ هی ئێستانین، هی چین و توێژێکی دیاری کراو نین.
دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان موڵکی تاک بە تاکی قوربانیدەران و تێکۆشەرانی ساڵەهای خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیەکی دەستەمۆکراوو ژێردەستەکراون.
حکومەتی هەرێم بەری رەنج و تێکۆشانی نەتەوەیەکە. بۆیە پاراستنیشی ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی و نەتەوەییە.
سیستەمی فیدڕاڵی خواست و داواکاری سەرجەمی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی بووەو موڵکی هیچ حزبێک و بزووتنەوەی سیاسیەوە نیە. سیستەمی فیدڕاڵی پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم ئەرکی هەمووانەو هیچ کەس ناتوانێ لە بەرپرسیارەتی ڕابکات و بیانوو بۆ خۆدزینەوەکانی بهێنێتەوە.
وەڵام بدەوه