هەر فیشەکێک بە ناحەق گیانی مرۆڤێک هەنجن بە هەنجن بکات، سەرلەبەری مەفهومی مرۆڤبوون و پێکەوە ژیان و پێکەوە هەلکردن دەخاتە مەترسیەوە.
رژاندنی خوێنی بەناحەق رژاوی هەر مرۆڤێک هێمای پرسیار ئەخاتە سەر گشت بەهاو پێوەرەکانی مرۆڤبوونەوە.
ئاسایشی کۆمەڵایەتی پەیوەندی بەهەموو کۆمەڵگاو تاکەکانیەوە هەیە و تەنیا پەیوەست نیە بە گرووپێک یا دەستەو تاقم و چین و توێژێکی دیاری کراوی کۆمەڵایەتیەوە.
گێرەشێوێنی، دەست بردن بۆ چەک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیەکان، کوشتن بەهۆی بیروڕای جیاوازو….هەمووی دەچێتە خانەی تیرۆر و شێواندنی شیرازەی خێزان و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیەوە.
گەر لایەنە پەیوەندیدارەکان مشورێکی جدی لەم بەرەڵایی و شەپۆلی یاساشکێنیە نەکەن، دۆخەکە بەرەو خراپتر تەشەنە دەکات و پەرە دەستێنێ و لە کۆنترۆڵ دەردەچێ.
وەڵام بدەوه