Kurdistan Press - ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەنێوان تورکیا و عێراق. ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەنێوان تورکیا و عێراق. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەنێوان تورکیا و عێراق.

‏‎چما تورکیا ڕێگا بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم نادات؟

‏‎کاتی خۆی تورکیا بەناچاری دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ بوو گەر بەھێزی بەریتانیای ئەوکات نەبوایە ولاوازی تورکیا بەھۆی جەنگی جیھانی یەکەمەوە کە ئیمپیراتۆریەتی عوسمانی تێک و پێکدا و ھەڵی وەشاندەوە ھەرگیز تورکیا دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ نەدەبوو.کە ئەوکات بەریتانیا ویلایەتی موسڵ دەویست بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی کە دووربێت لە ھەڕەشەکانی دەرەکی، کە بەھۆی جیۆپولۆتیکی ویلایەتی موسڵ کەناوچە کوردیەکان لە خۆ دەگرت، کەناوچە کوردیەکان شاخاوی و ستراتیژین کەبۆ سەنگەری پێشەوەی بەرگری بەکاردەھێنران. ئەمە جگە لەیەدەگێکی زۆری نەوت کە دەکەوتە ئەو ناوچانە. 

‏‎بەھۆی شۆڕشی ناوخۆی ڕوسیا لەشکری ‎ڕووسیا لە ناوچەکە پاشەکشەی کرد، ناوچەکە بۆ فەڕەنسا و بەریتانیا و تورکیای دۆراو لەجەنگەکە مایەوە کە میراتگری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو. بەریتانیای دەستبەرداری سوریای ئێستابوو بۆ فەڕەنسا بۆ ئەوەی فەڕەنسا پشتگیری بەریتانیا بکات بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ بکرێتە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی عێراق، ھەروەھا گەر ڕووسیا بەھێزی بگەڕێتەوە ناوچەکە فەرەنسا ببێتە بەشێک لە خەتی بەرگری بەریتانیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەشی دوو لایەنە، تورکیاش کورد و ناوچە کوردیەکانی باشور بۆخۆی دەویست بۆ ئەوەی جارێکی تر ئیمپراتۆریەتی خۆی زیندوبکاتەوە، بەڵام چونکە دۆخەکە لەبارتربوو بۆ بەریتانیا و فەرەنساش پشتگیریکرد لەکۆتایی ڕێککەوتنی سەدەی کرد ویلایەتی موسڵ بوو بەشێک لە عێراقی نوێ بە سەرکردایەتی بەریتانیا بە پشتگیری فەرەنسا. 

‏‎خاکی باشوری کوردستان کە ئێستا بە ھەرێمی کوردستان ناسراوە، ھەرچەندە بەپێی ھەموو بەڵگەکانی داگیرکارانی کوردستان ئەو خاکە موڵکی کوردە بەڵام چونکە کورد دەوڵەتی نیە ھەر جارەو وڵات و ئیمپراتۆریەتێک بە خاکی خۆی زانیوە، یاسای نێودەوڵەتیش پشتگیری داگیرکار کردوە چونکە لە پەیوەندیەکانی نێودەوڵەتی دەوڵەت ئەکتەرە مامەڵە تەنھا لەگەڵ دەوڵەتی ئەمری واقیع دەکرێت نەک شتی دیکە جا کورد چونکە دەوڵەت نیە بێ بەش بووە لە بریاڕدانی چارەنوسی خۆی بەڵکو ھەمیشە خەڵکی دیکە بڕیاریان لە چارەنوسیان داوە، کە ئامانجی سەرەکی ڕیفراندۆمی 2017 بۆ ئەوەبوو کورد ببێتە بڕیاردەر لەسەر مافە چارەنوسەکان خۆی نەک خەڵکی تر لەجیاتی بڕیاربدات، ئامانجەکەشی پێکا زۆری نەمابوو ڕیفراندۆم ببێتە ئەمری واقیع بەڵام 16ی ئۆکتۆبەر ھەموو شتێکی تێکدا و گۆڕی جارێکی تر داگیرکاری کردە ئەمری واقیع لەسەر خاک و موڵکی کوردان!  

‏‎ دوای بڕینی بوودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بە بڕیارێکی شەخسی، ھەرێمی کوردستان چونکە ھیچ ئەڵتارناتیڤی نەبوو و نوێ بوو لە بازاڕکردنی نەوتدا بەنرخێکی زۆر کەمتر لە بەھای ستانداردی جیھانی نەوتی خۆی لە ڕێگای تورکیا ھەناردەی بەندەری جیھان کرد، بۆ ئەوەی ھەم بوودجە ھەم سەنگەرەکانی شەڕی دژی داعش بەڕێوە ببات، کە ھەرێم جگە لەنەوت ھیچ سەرچاوەیەکی تری ئەوتۆی داھاتی نەبوو،  کە لەسیاسەت دا نە دۆست و نە دوژمنی ھەمیشەیی نیە بەڵکو  بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەیە، کە بۆ کورد ئەو قسەیە دووجار ڕاستە، ھیچ داگیرکارێك باشتر نیە لەئەوی دیکە بەڵکو خراپتری ھەیە کە تورکیای لەھەموو داگیرکارێك خراپترە بەھۆی بەژەوەندی ھاوبەش داننان بەھەبونی کورد کەخاوەن ئابوری سەربەخۆیی خۆیەتی، کە بەدرێژایی مێژوو تورکیا دان بەھەبونی کورد  وەکو نەتەوە نەناوە. 

‏‎کوردیش کەشتی خۆی بەدەستی خۆیەتی بەھێزە دەتوانێ بەرژەوەندی ھاوبەش دروستبکات نەک کە شتی خۆی بەدەستی خەڵکی دیکەیە. دوای دادگەی پاریس کە دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە بەژەوەندی عێراق بڕیاری دا بە دۆڕانی تورکیا کە دەبێت تورکیا قەرەبووی عێراق بداتەوە، سێ مانگە تورکیا ھەرجارە بە بەھانەیەک ڕێگا نادات نەوتی ھەرێم ھەناردە بکرێت، کە دە ساڵ زیاتر بەبێ وەستان نەوتی ھەرێم ھەناردە دەکرا، بەڵام چونکە ئێستا بەدەستی کورد نیە بەدەستی عێراقە تورکیا ڕێگا نادات، بابەتەکە ئەوە نیە کە تورکیا بەرژەوەندی کوردی دەوێت بەڵام ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا کەتورکیا ویلایەتی موسڵ بەخاکی خۆی دەزانێت جا ھەر کە ڕێگەیدا بە عێراق ئەوکات دژە  قسەی خۆی دەبێت ویلایەتی موسڵ بە فەرمی خۆی دەداتە بەعێراق. 

‏‎ئەسلی بابەتەکە ئەمەیە نەک شتی تر، کەتورکیا دەیەوێت نەوتی ھەرێم بە دەستی ھەولێر  بێت نەک عێراق، لە داھاتوودا گەر سەربگرێت تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە زلھێزترینی ناوچەکە پێش ئێران بکەوێت دان بەکۆنفیدراڵی ئابووری دەنێت بۆ ھەرێم، بۆ ئەوەی لە ڕێگای بەرژەوەندی ھاوبەش کورد نزیکی خۆی بکات، چونکە گەر کورد ئەکتەری سەرەکیش نەبێت لەناوچەکە بەڵام ھاوکێشەکانی ناوچەکە بەبێ کورد چارەسەر نابن، گەر کوردیش یەک بێت بەزیرەکانە دەتوانێت ئەم یاریە بباتەوە گرنگ نیە کێ بێت نزیکی کێ بێت بەڵکو گرنگ ئەوەیە بەرژەوەندی کورد زیاتر دەستبەربكرێت، کە بۆ ئەم قۆناغە کۆنفیدراڵی ئابووری کەمتر نابێت لە سەربەخۆیی دا، کە ئابووری سەربەخۆ  ھەتبێت ھەمیشە لە ھەلومەرجێکی لەباردا سەربەخۆیی خۆی بەدوایدا دێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه