تاقە لایەنی سیاسی بە هەژمونی زۆنی سەوزی خاوەن هێزی سەربازی، یەکێتی نیشتیمانی و دەزگا ئەمنیەکانی سەربەم حزبەن. لەپاڵ ئەمەشدا کۆمەڵە هێزێکی سیاسی و ورتکە گرووپی بێ دایکوباوک هەن لە لایەن یەکێتیەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ ناشرین کردنی هەرێم و دانانی هێمای پرسیار لەسەر حوکومەت و باری ئەمنی هەرێم.
دیاردەکانی بێ یاسایی و کوشتن و تیرۆرو هەڵکوتانە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک بە بروبیانوی جیاوازەوە لە سلێمانی لە حاڵەت دەرچووەو بووە بە دیاردە.
یەکێتی نیشتیمانی بەرپرسیارەتی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی سلێمانی و زۆنی رەنگاڵەی لە ئەستۆدایە و گەر خۆی وەک حزبێکی نیشتیمانی و سۆشیال دیموکرات وێنا دەکات، کەس دەستی نەگرتووەو با چیتر رێگە بەم بەرەڵاییەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی نەدات و سنوورێک بۆ ئەم هەموو یاساشکێنی کوشت و بڕە دابنێت و چیتر خۆڵ نەکاتە چاوی خەڵکەوە
وەڵام بدەوه