ئه‌و ناونیشانه‌ت به لاوه سه‌یر نه‌بێت. كوردی ناكورد، ئه‌و كورده‌یه له خه‌ڵكانی دژه كورد و دوژمنانی كورد، پتر دژی كورده و دژایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌كات. هیچ نه‌یارێكی كورد داوای له‌و ناكورده نه‌كردووه، ئه‌و ببێته بریكاری ئه‌وان و دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌ی، وه‌ك چقڵ و دڕك بچه‌قێته پێی كورده‌وه.
كه‌سێك كوڕی باوكی خۆی بێت، نه‌ك "دایك زانی و باوك زانی‌و" بێت، چۆن ده‌كرێت بچێته سه‌نگه‌ری دژه كورد و ته‌قه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بكات؟ هیچ نه‌ته‌وه و میلله‌ت و گه‌لێك له دنیادا نییه، ڕۆڵه‌كانی دژ به خۆی بن. ئه‌وه ته‌نیا زۆڵه كورده، ڕه‌ش و سپیی لێ تێكه‌ڵ ده‌بێت، هه‌ندێك خه‌ڵك ئه‌گه‌ر شه‌وكوێر بن، ئه‌و ڕۆژكوێره، له بری ئه‌وه‌ی بچێته نێو چه‌په‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی و دژ به نه‌یارانی كورد بوه‌ستێته‌وه، نه‌خێر ئه‌و خۆی ده‌ئاخنێته سه‌نگه‌ری دوژمنانی كورد و له‌وێوه بێ شاباش و بێ پاداشت، ته‌قه له وڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌كات.
كوردێك، پێی خۆش بێت حوكمه‌تی عیراق به‌سه‌ر حوكمه‌تی باشووری كوردستاندا زاڵ بێت، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كوردێكی ناكورده، هیچی دیكه نییه. ئه‌و كه‌سه‌ی شكستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پێ خۆش بێت، به سه‌ركه‌وتنی نه‌یارانی وڵاته‌كه‌ی شاد بێت، ئه‌و كه‌سه حه‌یفه ئاوی كوردستان بخواته‌وه و هه‌واكه‌ی هه‌ڵمژێت و به‌سه‌ر خاكی پیرۆزیدا گوزه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، نه درۆیه و نه بوختان. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، به‌غدا و هه‌ولێر كه‌وتنه سه‌ر باری كێشمه‌كێشی هه‌نارده كردنی نه‌وتی كوردستان. به‌غدا مه‌به‌ستیه‌تی كوردستان له ده‌ست و پێ بخات، تا ویستی گه‌شه و پێشكه‌وتنی وڵاتمان، كاروانی به‌ره‌و سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شكست بخوات، بۆیه به‌رانبه‌ر به هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێته‌وه، كه كوردستان به‌ره‌و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بات.
بابه‌تی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو حوكمه‌تی باشووری كوردستان و حوكمه‌تی عیراق، نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یه له هه‌ڵوێستی كوردی ناكورد. نه‌وتی كوردستان سامانی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆچی ڕه‌وا بێت ئه‌و سامانه بچێته ژێر كۆنترۆڵ و ڕكێفی به‌غداوه؟ له چه‌ند گه‌ڕێكی دانوستانی نێوان هه‌ردوو حوكمه‌تدا، هه‌ردوو لا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك، كه "نه شیش بسووتێ نه كه‌باب". ئه‌وه‌ی سه‌یره، كوردی ناكورد، هه‌موو تین و تاقه‌تی خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرد بوو، به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كوردستاندا بگرێت.
ئه‌و كوردی ناكوردانه به‌وه‌نده دڵیان ئاو ناخواته‌وه، بۆ نزیكه‌ی 97 ساڵ ده‌چێت حوكمه‌تی عیراق نه‌وتی كه‌ركووك ده‌بات و كوردی خاوه‌ن ماڵی لێ بێبه‌ش كردووه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و نه‌وته‌ی له كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستانیشدایه، ئه‌ویش بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه، كه جه‌مسه‌رێكی داگیركه‌ری كوردستانه.
وەڵام بدەوه