Kurdistan Press - لە پەراوێزی جەژندا لە پەراوێزی جەژندا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پەراوێزی جەژندا

جەژن ناوبڕێکە بۆ لێبوردەیی و پێواژۆیەکە بۆ دەسپێکی نواندنی خۆشویستنی ئەویترو ئەوانیتر.

جەژن رووداوێکە لە ساڵژمێری زاکیرەماندا ھەمیشە لە چاوەروانی ھاتنیدا ساتەکان دەژمێرین. 

جەژن ناوبڕێکە لە نێوان دوێنێی ئاسایی و ئەوڕۆی نائاساییدا. جەژن چەندین رەھەندی ئایینی، کۆمەڵایەتی وکولتوری ھەیە. ھێمای گەڕانەوەیە بۆ دۆخی نواندنی خۆشەویستی و خۆشیکردن و پڕ کردنی ساتەوەختەکان بە کۆمەڵێک ئاکارو ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و گەڕانەوە بۆ کۆمەڵێک نەریتی باوو دانسقەی تایبەت بەم بۆنەیەوە.

جەژن وێستگەیەکی  جێی سەرەنج و خاڵی وەرچەرخانە لە  پانتای  ژیان و  گەیشتنە بە وێستگەیەک بەدرێژایی ساڵ چاوەروانی ھاتنی دەکەین و لەگەڵ تارمایی و قورساییەکەیدا رۆژەکان بەڕێ دەکەین و تامەزرۆی ھاتنین. 

لە روانگەی ئایینیەوە جەژن لوتکەی پەیوەست کردنەوەی رووبەری  رۆحە بە خۆشویستنی پەروەردگارو ئافرێنەری مرۆڤ و بوونەوەر و زەوی و ئاسمانەکانەوە. پەیوەست کردنەوەی رۆحە بە مەعریفەی ئایینی یا  جڤاکی و گەڕانەوەیە بۆ مەعنەویات و خاڵی كردنەوەی  دەروونە لە رق و قین و مەیلی خراپەکاریەوە. 

جەژن لادانی تارماییەکان و دەرخستنی حەقیقەتە سادەکانی پشت بۆنەکەیە. سڕینەوەی گرژی و  ئاڵۆزیەکان و شوێنگرتنەوەیانە بە دۆخی ھێمنی و ئارامی و ئاسودەیی و خۆش کردنی زەمینەی ھێور بوونەوە و ئاشتەوایی و ئاشتبوونەوەکان و سەرخستنی بەھاجوانەکان و زیندووکردنەوەی مرۆڤ بوونە.

جەژن ئایکۆنی پاک کردنەوەی رۆح و  پشودانی دەروون  و ئەندامانی  جەستەیەلە ئەنجام دانی رۆتینیاتی رۆژانەو درێژایی ساڵ و ھێمای دابڕانە لە فشاروسەختی و دۆخی پاڵەپەستۆی دوێنێکان و رۆیشتووەکانەوە. 

جەژن وێستگەیەکە تێیدا دوێنێی ئاڵۆز و و ئەمڕۆ ی ئارامی پێک دەگەن. 

دوێنێ بۆ لە بیرکردنی  دوێنێی گرژیەکان و ئەورۆش بۆ بونیاد نانی داھاتوو و ھەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ.  بۆنەیەکە بۆ گرێدانی رۆح بە پیرۆزیە ئایینەکان و ھەوڵدانە بە ئاراستەی لانەدان لە  پرەنسیپە جێگرەکان و زیندووکردنەوەی خودی فەرامۆشکراو لە گێژەنی دۆخە قەیراناویەکاندا. 

جەژن رووداوێکە لە ساڵژمێری زاکیرەماندا ھەمیشە لە چاوەروانی ھاتنیدا ساتەکان دەژمێرین. 

جەژن ناوبڕێکە لە نێوان دوێنێی ئاسایی و ئەوڕۆی نائاساییدا. جەژن چەندین رەھەندی ئایینی، کۆمەڵایەتی وکولتوری ھەیە. جەژن گەڕانەوەیە بۆ دۆخی خۆشیکردن و پڕ کردنی ساتەوەختەکان بە کۆمەڵێک ئاکارو ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و گەڕانەوە بۆ کۆمەڵێک نەریتی باوو دانسقەی تایبەت بەم بۆنەیەوە.

جەژن وێستگەیەکی  جێی سەرەنج و خاڵی وەرچەرخانە لە  پانتای  ژیان و  گەیشتنە بە وێستگەیەک بەدرێژایی ساڵ چاوەروانی ھاتنی دەکەین و لەگەڵ تارمایی و قورساییەکەیدا رۆژەکان بەڕێ دەکەین و تامەزرۆی ھاتنین. 

لە روانگەی ئایینیەوە جەژن لوتکەی پەیوەست کردنەوەیرووبەری  رۆحە بە پەروەردگارو ئەفرێنەری مرۆڤ و بوونەوەر و زەوی و ئاسمانەکانەوە. پەیوەست کردنەوەی رۆحە بە مەعنەویات و خاڵی كردنەوەی  دەروونە لە رق و قین و مەیلی خراپەکاریەوە. 

جەژن لادانی تارماییەکان و دەرخستنی حەقیقەتە. سڕینەوەی گرژی و  ئاڵۆزیەکان و شوێنگرتنەوەیانە بە دۆخی ھێمنی و ئارامی و ئاسودەیی و خۆش کردنی زەمینەی ھێور بوونەوە و ئاشتەوایی و ئاشتبوونەوەکان و سەرخستنی بەھاجوانەکان و زیندووکردنەوەی مرۆڤ بوونە. 

جەژن ئایکۆنی پاک کردنەوەی رۆح و  پشودانی دەروون  و ئەندامانی  جەستەیەلە ئەنجام دانی رۆتینیاتی رۆژانە بە درێژایی ساڵ و ھێمای دابڕانە لە فشاروسەختی و دۆخی پاڵەپەستۆی دوێنێکان و رۆیشتووەکانەوە. 

جەژن وێستگەیەکە تێیدا دوێنێ و ئەمڕۆ پێک دەگەن. دوێنێ بۆ لە بیرکردنی  دوێنێکان و ئەورۆش بۆ بونیاد نانی داھاتووەوە.  بۆنەیەکە بۆ گرێدانی رۆح بە پیرۆزیە ئایینەکان و ھەوڵدانە بە ئاراستەی لانەدان لە  پرەنسیپە جێگرەکان و زیندووکردنەوەی خودی فەرامۆشکراوەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه