Kurdistan Press - پارادۆکسی زمان ئەو زمانەی ئێمە لە مناڵیەوە فێری بووین و دواتر باڵای کرد و لە هەرەتی لاوەتیدا گەشەی سەند و فێری بووین قسەی پێ بکەین، بنووسین و پەیوەندی بە جیهانی دەرەوەمانەوە بکەین، ئەمانەتێک بوو دەشبوایە بیپاریزین پارادۆکسی زمان ئەو زمانەی ئێمە لە مناڵیەوە فێری بووین و دواتر باڵای کرد و لە هەرەتی لاوەتیدا گەشەی سەند و فێری بووین قسەی پێ بکەین، بنووسین و پەیوەندی بە جیهانی دەرەوەمانەوە بکەین، ئەمانەتێک بوو دەشبوایە بیپاریزین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارادۆکسی زمان ئەو زمانەی ئێمە لە مناڵیەوە فێری بووین و دواتر باڵای کرد و لە هەرەتی لاوەتیدا گەشەی سەند و فێری بووین قسەی پێ بکەین، بنووسین و پەیوەندی بە جیهانی دەرەوەمانەوە بکەین، ئەمانەتێک بوو دەشبوایە بیپاریزین

زمان بۆ ئێمەمانان کەرەسەیەکی بەهێزبوو  بۆ تێگەیشتن لە یەکتر، لە کۆمەڵگاو لە دەورووبەرمانەوە. فەزای  پانتای ژیانی سەردەمی مناڵی فەزایەکە بە دەیان نهێنی و تاریکی و خاڵی نادیارو وێستگەی داپۆشراوەوە ئاخێنراوە. 
تێگەیشتن لە ماهیەتی ئەم فەزایە، لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و هەلومەرجە پەروەردەییەکانی ئەم قۆناغەی زۆر خێرا تێپەرین. هەلومەرجی قۆناغەکە پێویستی بە زمانێک بوو یارمەتیمان بدات، بتوانین وەسفی نهێنیەکانی ناوەوەی شوناسی خۆمان و کایەی ژیان و کاراکتەرەکانی نێو فەزاکە و ژینگەی ژیانی پێ بکەین. 

زمان کەرەسەیەک نیە بۆ ئەوەی ناختی پێ کۆنترۆڵ و هەستەکانتی پێ لە چوارچێوە بدەی و سنووری بۆ دابنێی. زمان لە چەشنی نیعمەتێکی خوایی ئامرازێکە بۆ پەی بردن بە نهێنیەکانی ئەم دونیایە، کەرەسەیەکە بۆ ئاڵوگۆڕو پەیوەندی کردن بە دەورووبەرەوە. 

زمان بەردی بناغەی بونیادنانی گفتوگۆو دانوستاندن و  دروست کردنی هەلومەرجی لێکتێگەیشتن و  گەرەنتی تێگەیاندن و لادانی هەورو تەمومژی لێک ناحاڵیبون و  رێڕەوی راستەقینەی گەیشتنە بە حەقیقەتەوە. 

زمان بە گشت تایبەتمەندیە ناوەکیەکانیەوە، چەکێک نیە بۆ هەڵگیرسانی شەڕەجنێو، سەنگەرلەیەکتری گرتن، ئاڵۆزکردنی فەزای پێکەوەبوون و پێکەوەژیان و هێزێکی مەجازی نیە بۆ دابەزاندنی بەهائینسانیەکان و بن کۆڵ کردنی بنەما ئەخلاقیەکان و لە ناوبردنی ویژدان. 

زمان ئەشێ هەم وەسفی جوانیەکان و ستایشی ئاکارە جوانەکانی پێ بکرێ هەمیش جوانیەکانی پێ ناشرین بکرێ و وەک چەکێکی کوشندەو وێرانکەر، دەروونی مرۆڤەکانی پێ وێران و کۆمەڵ و جڤاکی پێ ئاڵۆز بکرێ. 

کۆنترۆڵ نەکردنی ناخ و هێنانە سەرزمانی دەرهاوێشتە وێرانکەرەکانی ناخێکی ئاڵۆزو تووڕەو سەغڵەت، تاریکی بەرهەم دەهێنێ و روناکیەکان  لێل دەکات و  جوانیەکان دەشێوێنێ و لە حەقیقەت دوورمان دەخاتەوە. 

زمان ئامرازێکە گەرەکە بە ئەمانەتەوە بەکاربهێنرێ، نەک بکرێ بە کەرەسەی خاوی کارگەکانی بەرهەم هێنەری جنێوو دەمشڕی و دەم بەهەراشی و داهێنانی سوکایەتی کردن و  لەکەدارکردنی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و پیس کردنی ژینگە و  رووبەرووکردنەوەی مرۆڤەکان و بەگژ یەکداکردنی دیوەتاریکەکەی کۆمەڵگا بە رووە روناکەکەیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه