Kurdistan Press - کرچ و کاڵ بوونەوەو بێ نرخ بوونی نووسین کرچ و کاڵ بوونەوەو بێ نرخ بوونی نووسین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کرچ و کاڵ بوونەوەو بێ نرخ بوونی نووسین

ئابراهام ماسلۆ گەورە دەروون ناس و نووسەری ئەمریکی دبێژیت: 

سەیرکردنی بەردەوامی مێدیایەکی تایبەتی

 ئاڕاستەکراو یا خۆگرێدان بە تاقە دەزگایەکی راگەیاندن، خوێندنەوەی رۆژانەی کتێب و چاپەمەنی سەربە ئاراستەیەکی فکری دیاریکراو یا ئایدیۆلۆجیایەک، گوێ گرتن لە تاقە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری و وتاری تایبەت سەربە یەک دامەزراوە، بەشداری کردن و بەدواداچوون و نواندنی چالاکی لە ناو یەک گرووپی سیاسی و مەزهەبی و ئایینی وکۆمەڵایەتی تاک رەهەند، یا بە تەعبیرێکی تر داخستنی فکر و مێشک بەرەو جیهانی رەنگاڵەی فکر و ئایدیاو لە قاڵبدانی لە ناو چوارچێویەکی تەسکی کۆنترۆڵ کراودا، دەرفەتی هەرجۆرە تازەگەری و بیرۆکەی نوێ و دیدگاو گۆشەنیگای تازە لە مرۆڤ دەسێنێتەوەو دەیکا بە  بکەرێکی سنووردار و ئاڕاستەکراوو بێ فکرو روئیاو ئایدیاوە.

ژیان بریتیە لە جووڵەو هەنگاونان بەرەو ئاییندە، واتە کردنەوەی داڵان وخانەکانی مێشک و زیهن و رووبەرووبوونەوەی هۆشیارانە و رەخنەگرانە لەگەڵ شێوازە جۆراوجۆرەکانی بیرکردنەوەو هێنانەکایەی ریفۆرمێکی ڕادیکاڵی بەسەر زهنیەت و عەقڵ  ومەعریفەی تاکە کەسیدا.

کاتێک تاکەکانی کۆمەڵگا هاوڕێ و هاودەمی کتێب و خولیای خوێندنەوەن، سیمای کۆمەڵگا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت و لە دۆخی خەواڵووێی و چەقبەستوویی و بێدەرەتانی و هەژاری مەعریفەو روناکبیری رزگاری دەبێت. ئەم سیمایە رەنگە لە چەشنی شوناس یا روناکبیری لە هەڵسوکەوت و رەفتاری رۆژانەی تاکەکاندا رەنگ بداتەوەولە دۆخە جیاوازەکاندا کۆمەڵگای پێ بناسرێتەوە و وەک ئایکۆن و هێماو مۆرکێکی تایبەت، ببێ بە پێناسی ئەم جۆرە کۆمەڵگایە.

لە دۆخی ترسناکی دابەشبوونی کۆمەڵگا بەسەر رەهەندو  رەنگ و ئایدیۆلۆجیاو ئاڕاستەو بەرژەوەندیە دژ بەیەکەکاندا، نووسین ئەرکێکی قورس و بێ چێژ و کوتانی ئاسنی ساردە و واز هێنان لێی باشترین بژاردەیە لە پێناو ئاسوودەیی دەرووندا!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه